ئیلۆن مەسك حزبەکەی ڕاگەیاند

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئیلۆن مەسك، دەوڵەمەندترین پیاوی سەر گۆی زەوی حزبە نوێیەکەی کە بڕیاریدابوو دروستی بکات، بە ناوی "ئەمریکا" رایگەیاند.

ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس و ڕاوێژکاری باڵای پێشووی دۆناڵد ترەمپ، پارتێکی نوێی بە ناوی "پارتی ئەمریکا" ڕاگەیاند.

ماسک لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "کاتێک باس لە ئیفلاسکردنی وڵات بە بەفیڕۆدان و گەندەڵی دەکرێت، ئێمە لە سیستەمی تاک حزبیدا دەژین نەک دیموکراسی".

ئەو ڕاگەیاندنە تەنها نزیکەی 24 کاتژمێر دوای واژۆکردنی دۆناڵد ترەمپ لە "پڕۆژە یاسای گەورەی جوان" دێت؛ پڕۆژە یاسایەک کە لەنێو بڕگەکانیدا سەقفی قەرزەکانی حکومەتی ئەمریکای بە بڕی 5 تریلیۆن دۆلار زیادکرد.