شارپرێس:
ڕۆژنامەی مەدا بڵاویكردوهتهوه، هەرچەندە شاندى دانوستانکاری هونەریی هەرێمو بەغدا هەفتانە چەند کۆبونەوەیەک دەکەنو جاروباریش باس لەوەدەکەن، گەیشتونەتە چارەسەر، بەڵام دواجار کێشەیەکى دیکە دێننە پێشەوەو هەرچییانکردوە سفری دەکەنەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژهى بهوهداوه، نزیکەی 80 ڕۆژ تێپەڕیکردوە، هێشتا فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەچاوەڕوانى موچەى مانگی حوزەیراندانو موچەخۆران بونەتە قوربانى ململانێکانى نێوان ههولێرو بەغدا.
وهكو شیكردنهوهى بۆكردوه دهڵێت:"کێشەكه پێویستى بەڕێککەوتنێکى سیاسییەو دەبێت سیاسییەکانى کوردستان لەگەڵ بەرپرسە سیاسییەکانى عێراقدا ڕێکبکەون".
ئەمەش لەکاتێکدایە 76 ڕۆژە موچەی مانگی شەشو 46 ڕۆژە موچەی مانگی حەوت دواکەوتوە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش 53 ڕۆژە لیستی موچەی مانگی شەشو 14 ڕۆژە لیستی موچەی مانگی حەوتی ناردوە.
دوێنێ شەممە سەرچاوەیەک ئاماژهى بهوهدابوو، ئەم هەفتەیە شاندێکى تەکنیکى وەزارەتى دارایى بۆ موچەى مانگى حەوت دەچێتە بەغدا، گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەى ناردنى داهاتى ناوخۆ دەکەن بۆ 60 بۆ 70 ملیار دینار.
سەرچاوەکە وتویهتى، "وەزارەتى دارایی عێراق داوایکردوە تاوەکو دوشەممە 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆیان بۆ بنێرین".
