شارپرێس:
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایدهگهیهنێت، لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەیان کاردانەوەیەکی زۆر توندو وێرانکەریان دەبێت.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕاگەیهندراوێکی بڵاوکردەوەو دهڵێت:"جارێکی دیکە هۆشداریی بەئەمریکای تاوانبارو خراپەکارو ئیسرائیلی دڕندە دەدەین، دەست لەپیلانگێڕییو خراپەکاریی لەدژی ئێرانی بەهێزو دور لەشکست هەڵبگرن".
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی لەهێرشکردنەوەسەر ئێران دەداتو جهختدهكاتهوه، "ڕوبەڕوی سوپرایزو کردەوەی نوێ دەبنەوە کە زۆر ترسناکترو وێرانکەرترە لەجاران".
دوای جەنگە 12 ڕۆژییەکەی نێوان ئێرانو ئیسرائیل، کاربەدەستانی ئیسرائیل چەندجارێک هەڕەشەی کردنە ئامانجی پێگەکانی حکومەتی ئێرانیان کردوە، سهرۆكایهتى ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش ڕونیكردوهتهوه، "ئێران چیدیكه دان بەخۆیداناگرێتو کاردانەوەیەکی زۆر توندو وێرانکەرتر نیشاندەدەین".
لە 13ی حوزەیراندا جەنگێکی 12 ڕۆژە بەهێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، ڕۆژی 22ی حوزەیران، ئەمریکا چوە نێو جەنگەکەو هێرشیکردەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنزو ئهسفەهان، هاوكات 25ی هەمان مانگیش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی ڕاگەیاند.
