شارپرێس:
شارەزایەکی ئابوریی دەڵێت؛ ئێستا کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان کە لەهەرێم کاردەکەن، ئاستەنگی سەرەکین لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستانو پێویستە بەغدا بەنوسراو گەرەنتی مافو شایستە داراییەکانیان بکات، دهشڵێت:"ئاستەنگییەکی دیکە تورکیایەو دەبێت بەغدا بەفەرمی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنكەرە هەڵبکات تا ئەویش بەندەری جەیهان بۆ هەناردەی نەوت بکاتەوە".
13ی ئاب وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەفەرمی، ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمو حكومەتی عێراقی لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ڕاگەیاند.
لهوبارهیهوه نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوریی لەعێراق دهڵێت:"دوو ئاستەنگی لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە، ئاستەنگی یەکەم ڕەزامەندی کۆمپانیا نەوتییەکانە کە ئامادەنین بە 16 دۆلار هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە بەتایبەتیش کە پرۆسەی گواستنەوەی نەوتەکەو گەیاندنی بۆ بۆرییەکە هەندێکجار پێویستی بە 300 کیلۆمەتر گواستنەوە نەوت بەتانکەر هەیەو ئەوەش خەرجییەکی زیادەیە بۆ پرۆسەکە".
دهشڵێت:"جگەلەوە، کۆمپانیا نەوتییەکان داوادهكهن بەغدا دان بەگرێبەستە بازرگانییەکانیاندا بنێتو قەرەبوی قەرزەکانیان بکاتەوە، بەنوسراوی فەرمیش ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات کە شایستەکانیان پێدەدات".
بهبۆچونى مهرسومى، "ئاستەنگی دوەم، ڕەزامەندیی تورکیایە بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، هەرچەندە تورکیا پێشتر ڕەزامەندیداوە بەڵام پێویستی بەوەیە عێراق بەفەرمی ئاگاداری بکاتەوەو ئامادەیی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی پێڕابگەیێنێت، ئەوکاتە نەوت دەخرێتە کۆگاکان لەبەندەری جەیهانو سۆمۆش دەست بەفرۆشتنی دەکات".
