پڕۆفیسۆری دەربار لە پەرستگای زانستەوە بۆ دیوەخانی دەسەڵات

ڕاپۆرت

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ژیار محەمەد 
زانکۆ، لە بنەڕەتدا، پەرستگایەکی پیرۆزە. شوێنێکە کە تێیداڕاستی دەبێتە تاکە قیبلە و گومانکردن دەبێتە بەرزترین پایەیئیمان. هۆڵەکانی خوێندن و کتێبخانە بێدەنگەکانی، میحرابی ئەوپەرستگایەن و پڕۆفیسۆری ڕاستەقینەش، کاهینی گەورەی ئەومیحرابەیە. ئەو کاهینەی کە ئەرکی پاراستنی ڕووناکی مەعریفەیە، لەباهۆزی نەزانی و بەرژەوەندی، ئەرکی گەیاندنی پەیامی عەقڵە بەونەوەیەی کە لە دەرەوەی دیوارەکانی زانکۆ، ڕووبەڕووی جەنگەڵستانیواقیع دەبێتەوە. من، وەک یەکێک لە دانیشتووانی دێرینی ئەمپەرستگایە، بە چاوی خۆم بینیم چۆن پیرۆزییەکان شکێنران، چۆنکاهینەکان بوون بە کاربەدەست و چۆن میحرابەکە بوو بەدیوەخانێکی پڕ لە دەنگی ناڕاست.

ئەمە چیرۆکی لەدایکبوونی دیاردەیەکی نامۆیە لەناو جەستەیئەکادیمیای ئێمەدا، دیاردەی (پڕۆفیسۆری دەربار). ئەوبوونەوەرەی کە لە بری ئەوەی ببێتە ویژدانی زیندووی کۆمەڵگە،ئەوە هەڵدەبژێرێت، کە ببێتە زمانی بێویژدانیی دەسەڵات.
 
وەرچەرخانێکی کیمیایی: لە تیۆریی ڕەخنەییەوە بۆپراکتیکی پاساوهێنانەوە
پڕۆفیسۆری دەربار لەدایک نابێت، بەڵکو دروست دەبێت. ئەوبەرهەمی پرۆسەیەکی کیمیایی ئاڵۆزە کە لە (تاقیگەی بەرژەوەندی)دائەنجام دەدرێت. لەم تاقیگەیەدا، کانزای بەنرخی (خۆڕاگریی فیکری)دەخرێتە ناو ترشی تێزابی (پلە و پایە و پول)ە وە و لە ئەنجامدا بۆماددەیەکی نەرمی لە قاڵبدراو بە ناوی (ملکەچیی ئەکادیمی) دەگۆڕدرێت.

چەندین جار شایەتحاڵی ئەم پرۆسەیە بووم. چەندین بەناو پڕۆفیسۆرلە باشترین زانکۆکانی جیهان گەڕاونەتەوە، بە حیساب مێشکیانپڕبووە لە تیۆرییەکانی قوتابخانە زانستییەکان، بۆ نموونە وەک قوتابخانەی فرانکفۆرت و ویستوویانە کۆمەڵگە لە ڕێگەی عەقڵی ڕەخنەگرانەوەبگۆڕن. بەڵام زۆری پێنەچووە، بانگهێشتێکی بچووکی بەرپرسێک،میواندارییەکی شاهانە، یان بەڵێنێکی پۆستێکی ئیداری، بووەتەئەو ماددە خێراکەرەی کە پرۆسە کیمیاییەکە تەواو کردووە.

ئیترلەوێوە، ئەو زمانەی کە ڕۆژێک باسی لە (عەقڵی ئامرازی)ی ئەدۆرنۆدەکرد، ئەمڕۆ هەمان ئەو عەقڵە بۆ جوانکردنی ناشرینترین بڕیارەکانیدەسەڵات بەکاردەهێنرێت. ئەو زانستەی کە دەبوو ببێتە چەکێک بۆبەرگری لە گەل، دەبێتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی گەندەڵکاران.
 
نیشانەناسیی پڕۆفیسۆری دەربار: چۆنبیانناسینەوە؟
ناسینەوەی ئەم کارەکتەرانە لەناو ژینگەی زانکۆدا کارێکیئەستەم نییە، تەنها پێویستی بە وردبوونەوەیەکی کەم هەیە:
زمانی دوولایەنە: ئەم پڕۆفیسۆرانە خاوەنی زمانێکن، کە لەدوو دیوی جیاوازەوە کاردەکات. لەناو ژووری مامۆستایان و لە دانیشتنەتایبەتەکاندا، ڕەنگە توندترین ڕەخنەگر بن، چونکە دەزانن کەقسەکانیان تۆمار ناکرێن. بەڵام هەر کە مایکرۆفۆنێک یانکامێرایەک دەخرێتە بەردەمیان یان دەچنە ژووری بەرپرسێک، هەمان ئەوزمانە ١٨٠ پلە دەسوڕێتەوە و دەبێتە شیرینترین زمانی مەدح وسەنا.

هەستیاریی کوشندە بەرامبەر پرسیار: لە پۆلی خوێندندا،ترسناکترین دوژمنی ئەوان، خوێندکارێکی بوێرە، کە پرسیارێکیڕەخنەیی یان بنەڕەتی دەکات. پرسیار لای ئەوان هێڵی سوورە، چونکەدەزانن ئەو کۆشکە کارتۆنییەی کە لە پاساو و شیکاریی چەواشەدروستیان کردووە، بەرگەی شنەبای یەک پرسیاری لۆژیکی ناگرێت. بۆیە یەکسەر پەنا دەبەنە بەر تۆمەتگەلێک وەک (تێکنەدانیوانەکە)، (مەبەستی سیاسی) یان (تێنەگەیشتنی خوێندکار).

لوتبەرزیی ساختە و ملکەچیی ڕاستەقینە: بەرامبەر بەخوێندکار و هاوکارە بێدەسەڵاتەکان، خۆیان وەک لووتکەی زانست وتێگەیشتن نمایش دەکەن. بەڵام لەبەردەم بچووکترین بەرپرسدا،دەبنەوە بە خوێندکارێکی گوێڕایەڵ، کە تەنها یەک وشە دەزانن: "بەڵێ،قوربان". ئەم دووفاقییە لە هەڵسوکەوتدا، ڕوونترین نیشانەی بەتاڵییناوەوە و لاوازیی کەسایەتییانە.
 
ئەرکی سەرەکی: لە جوانکاریی گەندەڵییەوە بۆسڕکردنی ئازاری گەل
ئەرکی ڕاستەقینەی (پڕۆفیسۆری دەربار) لە دەرەوەیهۆڵەکانی خوێندنە. ئەو لەبری ئەوەی ببێتە پزیشکی چارەسەرکەریئازارەکانی کۆمەڵگە، دەبێتە پزیشکی سڕکەر، کە تەنها ئازارەکەبۆ ماوەیەکی کاتی ناهێڵێت:
خەیاتی مێژوو: مێژوو وەک قوماشێک بەدەست ئەوانەوەیە. بەمقەستی بەرژەوەندی، بەشی شکست و خیانەتەکان دەبڕن و بەدەزووی درۆ، کراسێکی جوانی سەرکەوتنی لێدەدورن بۆ باڵایدەسەڵات. 

ئارایشتکاری دەسەڵات: بە کرێمی زاراوەی ئەکادیمی و بۆدرەیئاماری چەواشە، چرچ و لۆچییەکانی سەر ڕوخساری گەندەڵی دادەپۆشن. دزیی گەورە ناودەنێن (هەڵەی کارگێڕیی) و ستەمکاریش ناودەنێن(پێویستیی قۆناغەکە). 

بەرهەمهێنی هیوای وەهمی: لە کاتێکدا خەڵک لەوپەڕینائومێدیدایە، ئەوان لەسەر شاشەکان دەردەکەون و باسی(داهاتوویەکی گەش) دەکەن، کە هەرگیز نایەت. ئەوان بازرگانییهیوایەکی درۆزنانەن، کە ئامانج لێی کڕینی کاتە بۆ دەسەڵاتێکیڕزیو. 
 
نرخی ڕۆح لە بازاڕی بەرژەوەندیدا

لەکۆتاییدا، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: نرخی ئەم هەمووخۆشکاندن و شکۆ فرۆشتنە چەندە؟ وەڵامەکە لە شێوازی ژیانیاندادیارە: (پۆستێکی باڵا)، (ئۆتۆمبێلێکی بەرز و هەندێکجار جامڕەش)، (یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون) یان(کاندیدکردنێکی پەرلەمان). ئەوان شەرەفی ئەبەدیی ناو لاپەڕەکانیمێژوویان فرۆشت، لە بەرامبەر چێژێکی کاتیی دونیا.

مەترسیی گەورەی ئەم دیاردەیە تەنها لەوەدا نییە کە پاساو بۆستەمکاریی دەهێننەوە، بەڵکو لەوەدایە کە متمانە بە خودی زانست وزانکۆ لەناودەبات. کاتێک گەنجێک دەبینێت پڕۆفیسۆرەکەیبووەتە دەهۆڵژەنی دەسەڵات، ئیتر چۆن باوەڕ بەو کتێب و تیۆرییانەبکات کە لە پۆلدا بۆی باس دەکرێت؟
پەرستگاکە هێشتا هەر ماوە، بەڵام ژمارەیەک لە کاهینەکانی،بوونەتە بتپەرست. ئەرکی نەوەی نوێ و ئەو مامۆستا کەمانەی کەهێشتا ئاگری مەعریفەیان لە دڵدا ماوە، شکاندنی ئەو بتانە وگێڕانەوەی پیرۆزییە بۆ پەرستگای زانست.

مێژوو سەلماندوویەتی کەهیچ دەسەڵاتێک ئەبەدی نییە، بەڵام وشەی ڕاست و هەڵوێستیشەرەفمەندانە، بۆ هەمیشە لە ویژدانی گەلدا بە زیندووییدەمێنێتەوە.
 
16/8/2025