دە دەوڵەمەندترین وڵاتی عەرەبی ئاشکراکران

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەپێی پێشبینییەکانی گۆڤاری ceoworldی ئەمریکی ، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦دا لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبی و ١١٦هەمینی جیهانی  ڕیزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتاندا دەبێت.

گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێی وایە خۆشگوزەرانی ئەمڕۆ پەیوەست نییە بەقەبارە بەڵکو یەکدەنگی سیاسی و سەرمایەی فیکری و وەبەرهێنانی درێژخایەن پێوەرن و بەردەوام دەبن لە زاڵبوون بەسەر ساماندا و هەروەها ئاستی بەرهەمی ناوخۆ دەکرێتەپێوەرێکی سەرەکی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت عێراق لە ساڵی 2026دا لە پلەی هەشتەمی جیهانی عەرەبی و 116هەمینی وڵاتانی جیهانیدا بێت لەڕوی دەوڵەمەندترین وڵاتەوە.

بەگوێرەی گۆڤارەکە، پێشبینی دەکرێت قەتەر لە پلەی یەکەمدا بێت، ئیمارات پلەی دووەم و سعودیە پلەی سێیەم و کوێت پلەی چوارەم و بەحرەین لە پلەی پێنجەمدا بن.

لیبیا پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە، جەزائیر پلەی حەوتەم و عێراق پلەی هەشتەم و لوبنان پلەی نۆیەم و مەغریبیش پلەی دەیەمی گرتووە.
ئ.ه