شارپرێس:
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بەکەناڵی ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاندووە، دانوستانەکانی سوریا و ئیسرائیل بەردەوامە و لە تەواوبوون نزیکە.
بەگوێرەی لێدوانی ئەم بەرپرسە، ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا لە پشتی هیجری و ڕووداوەکانی تری سوەیداوە نییە.
هەروەها ڕێککەوتنی داهاتوو لەگەڵ سوریا لە ڕێککەوتنی ساڵی 1974 دەچێت بە دەستکاریکردنی بچووکەوە.
هاوکات لیژنەیەکی هاوبەشی ئاسایشی سوریا-ئەمریکا-ئیسڕائیل بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سەر سنور پێکدەهێنرێت.
واشنتن ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە کە مەلەفی باشوری سوریا و پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق پێش ساڵی داهاتوو دەبێت یەکلایی بێتەوەو حکومەتی سوریا بەڵێنی بە ئەمریکا دا کە زیان بە دروزەکان ناگەیەنێت.
ئ.ه