ڕاپۆرتە هەواڵى مانشێتى ڕۆژنامەکانی تورکیا بۆ 30/ تشرینی یەکەمى 2025

ڕاپۆرت

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 80 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تەوەری سەرەکی: یادی ١٠٢ ساڵەی کۆماری توریکا، بەدواداچوونی کشانەوەی پەکەکە، گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکان
جمهورييەت Cumhuriyet/ لێکۆڵینەوە و شەفافیەت
‌أ.ڕەخنە لە حکومەت سەبارەت بە ئازادی و مافە مەدەنییەکان.
‌ب.پرسیارەکان سەبارەت بە سیاسەتە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان.
‌ج.داوای زیادکردنی شەفافیەت لە بابەتە ئەمنی و سیاسییەکان دەکات.
دونیا Dünya/ ئابووری لە قۆناغێکی هەستیاردا
‌أ.شیکاری هەڵاوسان و ناجێگیری دراو.
‌ب.ئاماری هەناردەکردن و کاریگەرییەکانیان لەسەر هاوسەنگی بازرگانی.
‌ج.ئاسۆی کەرتی پیشەسازی و باشترکردنی ژینگەی بازرگانی.
حورییەت Hürriyet/ سەرەتا ئاسایش– کۆمار 102 ساڵ
‌أ.هاوسەنگیی لە نێوان ئاهەنگە نیشتمانییەکان و پرسە ئابوورییەکان.
‌ب.ڕووماڵکردنی ئاسایشی ناوخۆ و هەڕەشەکانى سەر سنوور.
‌ج.چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسان سەبارەت بە پلانەکانی داهاتوو.
کەرار Karar / یەکێتی نیشتمانی و پەیامەکانی ئاشتی
‌أ.بانگەوازێک بۆ گفتوگۆی نیشتمانی و ئاشتەوایی سیاسی.
‌ب.جەختکردنەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری و ئاسایشی ناوخۆ.
‌ج.وتارەکان بۆچوونەکان لەسەر ئاوەدانکردنەوە و باشتر بارى ئابووری لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان.
Sözcü/ خەڵک لە ژێر نرخە بەرزەکاندا دەناڵێنن
‌أ.ڕەخنە لە سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەت.
‌ب.ڕووماڵکردنی کێشەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان: هەڵاوسان و خانووبەرە.
‌ج.داواکاری لێپرسینەوە و شەفافیەتێکی زیاتر.
یەنی شەفاک Yeni Şafak / قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە ناوچەییەکان
‌أ.گەشبینی دیپلۆماسی و جوڵە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
‌ب.بەرزکردنەوەی هەناردەکردن و پشتگیریکردنی کەرتەکانی هەناردەکردن.
‌ج.داوای ئاسانکاریی دەکرێت بۆ باشترکردنى چالاکیی ئابووری.
تورکیا Türkiye/ کۆماری بەهێز... داهاتوویەکی گەش
‌أ.گرنگیدان بە دەستکەوتەکانی حکومەت و ئاهەنگگێڕان بە یەکڕیزی نیشتمانی.
‌ب.تیشک خستنە سەر پڕۆژە ئابوورییە گەورەکان.
‌ج.بەستنەوەی سەقامگیری سیاسی بە گەشەی ئابووری.
دووەم: بەشی ئابووری
‌أ.بەرز بوونەوەى ئاستى هەناردەی تورکیا بۆ ژمارەی پێوانەیی .
‌ب.هەڵاوسانی بچووک لە نرخی زێڕ و دراو بەرامبەر بە لیرە.
‌ج.پڕۆژەکانی نیشتەجێکردنی حکومەت و هاندانی خواستی ناوخۆیی.
‌د.باشتربوونی سنووردار لە متمانەی کەرتی پیشەسازی، لەگەڵ بەردەوامبوونی مەترسییەکانی هەڵاوسان.
سێیەم: شیکاری ڕەوتی میدیای گشتی
‌أ.ڕۆژنامەکانی لایەنگری حکومەت تیشکیان خستە سەر یەکێتی نەتەوەیی و دەستکەوتە ئابووری و ئەمنییەکان.
‌ب.ڕۆژنامەکانی ئۆپۆزسیۆن تیشکیان خستە سەر مافی هاووڵاتیان و شەفافیەت و ڕەخنە لە سیاسەتە ئابوورییەکان.
‌ج.ڕۆژنامە سەربەخۆکان هاوسەنگییان پاراست لە نێوان ڕووماڵکردنی ئاهەنگگێڕان و ڕەخنەی بنیاتنەردا.