ترەمپ: 600 ملیار دۆلارمان لەکۆریای باشور دەستکەوتووە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سیئۆل ڕەزامەندی دەربڕیوە بە پێدانی 350 ملیار دۆلار بە واشنتۆن لە بەرامبەر کەمکردنەوەی باج.

دۆناڵد ترەمپ، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشور ڕایگەیاند، ڕێککەوتون لەسەر پێدانی 350 ملیار دۆلار بەئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی باجەکان، بەڵام وەبەرهێنانی کۆمپانیا و بازرگانانی کۆریای باشور لە وڵاتەکەماندا 600 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.

ترەمپ، دەشڵێت، هاوپەیمانی سەربازیمان لە هەموو کاتێک بەهێزترە.

ڕاشیگەیاند، بەو پێیەش ڕەزامەندیم پێدان بۆ دروستکردنی ژێردەریایییەکی بەهێزی ئەتۆمی بۆ جێگرتنەوەی ژێردەریاییە کۆنەکان.
ئ.ە