شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ پرۆسەی وردبینی لەلیستی موچەی مانگی 10 تەواو دەکرێت، ده‌شڵێت، "بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتوو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، "لەلیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بەشێکی وەزارەتەکان لێبڕینی 3%ی خانەنشینیان نەکردبوو، وەزارەتی دارایی عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئەوەی، دەبێت سەرجەم موچەخۆران ئەو لێبڕینەیان بۆ بکرێت، لەبەر ئەو هۆکارەش ناردنی لیستی موچەی مانگی 10 دواکەوت".
ئه‌و سەرچاوەیە بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى زانیاریى ئاشكراكردوه‌و وتویه‌تى، "ئەگەر وردبینی لەلیستی موچەی مانگی 10 تەواوبێت، ئەمڕۆ دوشەممە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، ئەگەرنا سبەینێ سێشەممە دەنێردرێت".
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی؛ ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی خەرجی‌و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نۆو 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئەو مانگەی ڕەوانەی بەغداکرد، بڕیاریشە لەم هه‌فته‌یه‌دا موچەی مانگی نۆی موچەخۆران خەرجبکرێت.