په‌یامێكى توند له‌قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 12930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم په‌یامێكى توند له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر-ه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى ڕویداوه‌ تاوانێکی تیرۆریستی گەورەیه‌، ده‌شڵێت، "ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بەخێرایی بکەران‌و ئەوانەی لەپشت ئەو هێرشەوەن بۆ ڕای گشتیی ئاشکرابکات".


قوباد تاڵه‌بانى له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت، "هێرشکردنەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورەو بەئامانجگرتنی ژیان‌و گوزەرانی ڕۆژانەی خەڵک‌و ژێرخانی ئابوریی کوردستان‌و هەموو عێراقە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "چەندبارەبونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابوریی کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدارەو پێویستی بەهەنگاویی کردەییە".

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا تاڵه‌بانى وتویه‌تى، "ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بەخێرایی بکەران‌و ئەوانەی لەپشت ئەم هێرشەوەن بۆ ڕای گشتیی ئاشکرابکات‌و ڕوبەڕوی سزاو لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "جەختدەکەینەوە بەردەوامی ئەمجۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ‌و هێزی دەرەوەی دەوڵەت، چیتر قبوڵکراونییەو ناسەقامگیریی سیاسی‌و ئەمنی لێدەکەوێتەوە، هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتوی عێراق، دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخەو سزادان‌و کۆکردنەوەی گروپ‌و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت".

بەپەلە