شارپرێس:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی له‌هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا هیچ توندوتیژیه‌ك له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆمارنهكراوهو ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی زۆرترین ڕێز له‌مافه‌كانی ژنان‌و خێزان ده‌گرن، ده‌شڵێت، "هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م ژیگنهیه بۆ شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه بگوازینه‌وه".
موقەدەمی مافپەروەر بورهان ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌رى توندوتیژى خێزانی له‌هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ هه‌ورامان وه‌كو ساڵانی پێشوو، هیچ توندوتیژیه‌كی خێزانی تێدا تۆمارنه‌كراوه".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی خێزانی، "هه‌ورامیه‌كان به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه، زۆرترین رێز له‌مافی ژنان‌و خێزانه‌كان دهگرنو هیچ ژن‌و پیاوێك له‌مساڵدا سكاڵایان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر تۆمارنه‌كردوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازیه بۆ هه‌مومان كه هیچ توندوتیژیه‌ك تۆمارنه‌كراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌ژیانی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌داهاتودا گشتاندنیان پێبكهینو بۆ شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه بیگوازینه‌وه تاوه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دور لهتوندوتیژیمان ههبێتو خێزان‌و ژنان له‌بابه‌تی توندوتیژیی بپارێزین".
