قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر دڵنیایی بەئیمارات دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ ئەحمەد حەسەن ئەلشەحی، کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆرمان ئیدانە کرد. داوامان کرد حکومەتی فیدراڵ بەبێ هیچ جۆرە خەمساردییەک و بەزووترین کات بکەران و ئەوانەشی لە پشتی ئەو هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات. 

قوباد تاڵەبانی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە گروپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی و ئابووری.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خۆشحاڵی خۆمان دەربڕی کە ئیمارات گرنگی بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەدات و دڵنیامان کردنەوە حکومەتی هەرێم هەموو جۆرە کارئاسانییەک پێشکەشی کۆمپانیاکانی ئیمارات دەکات بۆ وەبەرهێنان.

بەپەلە