وەزارەتی سامانە سروشتییەکان‌و وەزارەتی کارەبا: کاردەکەین بۆ دابیکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان‌و كارەبا، لەڕاگەیاندراوێکی هاووبەشدا ڕایانگەیاند، دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراوەو تیمەکانیان کاردەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.


هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان‌و کارەبا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێم دەکەینەوە، لەکاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوەوە، دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بەهۆی هێرشی درۆنی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی کۆر مۆر ڕاگیراوە".

لەبەیننامەکەدا جەختکراوەتەوە، "تیمەکانی هەردوو وەزارەت، بەهاوبەشی لەگەڵ پێرل نەوت، لەئێستادا لەنزیکەوە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەو گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ گەڕانەوەی دۆخەکە بەخێرایی".

کاتژمێر 11:30ی شەوی ڕابردوو، کێڵگەی کۆرمۆر لەپارێزگای سلێمانی ڕوبەڕوی هێرشێکی موشه‌كى بوه‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا بوە هۆی سوتانی یەکێک لەکۆگا سەرەکییەکانی ئەو کێڵگە گازییە.

بەپەلە