شارپرێس:
ڕەیان کلدانی سەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆن لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە توندترین وشە هێرشی خائینانەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکەین، تاوانی لەسەر بنەمای نەتەوەیی و هێرشێکی ڕاستەوخۆیە دژ بە سەقامگیری و ئارامی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.
کلدانی دەڵێت، ئەم کردارە بێشەرمانە هیچ کات نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت.
دەشڵێت، پشتگیریمان بە تەواوی لە هەموو هەنگاوەکانی پاراستنی سەرچاوە ستراتیجییەکان و بەرگری لە ژیانی هاوڵاتیانە. هەر تاقیکردنەوەیەک بۆ تێکدانی سەقامگیری و زیان بە ئابووری وڵات، وەڵامێکی دیاری دەبێت.