شارپرێس:
بانكی ناوهندی عێراق سیستمێكی نوێ بۆ كۆنترۆڵی دراوی بیانی ڕادهگهیهنێت و بڕیارهكهش لهسهرهتای ساڵی داهاتوەوە بەشێوەیەکی گشتگیرو ناچاری دهچێتهبواری جێبهجێكردنهوهو دەشڵێت، بەتایبەت ئامانجیانە دۆلار نرخەكەی سەقامگیر بێت.
بانکی ناوەندی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری سندووقی دراو کرد، کە تێیدا وردەکاریی جێبەجێکردنی بڕیاری پێدانی قۆناغ بەقۆناغی (البیان الكمركی المسبق) بۆ گواستنەوەی دراوی بیانی ڕون کراوەتەوە.
بەگوێرەی نوسراوەكە ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە بریتییە لەدابینکردنی هاوسەنگی و جێگیریی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراو، بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر جوڵەی بازرگانی و هاوردەکردن هەبێت.
گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکە بریتین لەگواستنەوەی دراوی پێشینە بۆ دڵنیابون لەوەی مامەڵەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوە دەچن.
بڕیارەکە کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی هەندێك ماددەی وەک زێڕ، زێو، خشڵ و ماددە نەوتییەکان نابێت، بۆ پاراستنی جێگیریی بازاڕی ئەو کەرتانە.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بەشێوەیەکی ناچاری و گشتگیر بۆ هەموو کاڵا هاوردەکراوەکانی تر لەڕێکەوتی 1ی 1ی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.
بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، لایەنی بەرپرسیار لەدەروازە سنورییەکان پێویستە پابەندبێت بەمەرجی پێدانی دراوی قۆناغ بەقۆناغ، کە پەیوەستە بەڕاگەیاندنی گومرگی پێشینە و پشتڕاستکردنەوەی فاکتۆرەکان یان گرێبەستە داراییەکان.
