تەقەددوم: وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان گرنگترین بژاردەی پێکهاتەی سوننە دەبێت

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 190 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحمەد مەساری، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی تەقەدوم، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دووپاتی کردۆتەوە کە دابەشکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆکایەتیی کۆمار، پەرلەمان، وەزیران) تەنها نەریتێکی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی دەستوری نییە.

 
مەساری ڕوونی کردۆتەوە کە پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانیی یەکلایی بووەتەوە، لە کاتێکدا هەردوو پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان وەک مافێکی پێکهاتەی سوننە دادەنرێن بۆ گفتوگۆکردن و دانوستان لەسەری.

سەرکردەکەی حزبی تەقەدوم ئاشکرای کردووە کە حزبەکەیان بە فەرمی داوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری کردووە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی هەڵبژاردنی پێکهاتەکەیانە و دەبێت هاوبەشەکان، بە تایبەتی کورد، ڕەچاو بکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، تەئکیدی کردەوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی سروشتی سیستمی پەرلەمانییەوە، هێشتا بە گرنگترین بژاردە دەمێنێتەوە.

لەبارەی پەیوەندییە سیاسییەکانەوە، مەساری ئاماژەی بەوەدا کە شاندی هاوپەیمانێتییەکەیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چاویان بە هێزە سیاسییە شیعەکان کەوتووە و هەڵوێستی ئەرێنی و پشتیوانانەیان لەوانەوە بیستووە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە