مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەچنە توركیا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاوەڕێدەكرێت مانگی داهاتوو چارەنوسساز بێت، بەگوێرەی ئەوەی بڕیارە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، سەردانی تورکیا بکەن، بەوەش دەكرێت دۆخی پرۆسەی ئاشتی بچێتە قۆناغێكی نوێوە.


عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری تەمل بۆ توێژینەوە ئاشکرایدەکات، چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریا دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر سەردانی تورکیا بکەن، سەردانەکە کۆبونەوەیەك لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەخۆدەگرێت، کە تەواوکەری ڕێککەوتنی مانگی ئازاری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و بڕگەکانی دەبێت.

عەبدولڕەحیم سەماوی، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی وڵات تیڤی ڕایگەیاند،" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمانگی تەممزی ڕابردودا ڕایگەیاندوە، ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەنێوان کوردو عەرەب و تورکدا دەکرێت و مافی ئەو گەلانە لەئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بەگشتی پەسەند دەكرێت و دانیان پێدا بنرێت.

سەماوی ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان ئۆجەلان و حکومەتی تورکیا کراوە لەم ڕاگەیاندنەوە سەرچاوەی گرتوە، ئەنكەرە هەنگاوی ئەرێنی ناوە، لەوانە گۆڕینی وتاری سیاسی بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان.

باسی لەوەشكرد،" ئامادەکارییەکان لەتورکیا بەردەوامن بۆ ئەوەی بەم نزیکانە یاسایەکی نوێ دەربکەن، زامنی ئازادکردنی ئۆجەلان بكات لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیکردنی حکومەتی تورکیا، جگە لە گەڕانەوەی گەریلاكانی پەکەکە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەركردنی بارودۆخیان.



بەپەلە