شارپرێس:
ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان شەش كەس وەك كاندید بۆ لەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستنیشان دەكەن.
عەمار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە، ڕایگەیاندوە، هەرچەندە ئەو كەسانە كاندیدكراون، بەڵام بەدوریش نازانرێت لەدەرەوەی ئەم كاندیدانە ڕێكەوتن لەسەر كاندیدی تر بكرێت.
مەرجی سەرەكی ئەو كەسەش كە دەبێتە كاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەیە كە خاوەنی كەسایەتییەكی سەركردە بێت، پەیوەندی وەك یەكی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان هەبێت، قبوڵكراو بێت و هیچ ناڕەزایەتییەكی لەسەر نەبێت و توانای بەڕێوەبردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەبێـت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو شەش كەسەی تائێستا بەشێوەی نافەرمی كاندیدكراون بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بریتین لە( محەمەد حەلبوسی، سابت عەباسی، سالم عیساوی، مەحمود قەیسی، محەمەد تەمیم و موسەننا سەمەڕائی).