شارپرێس:
کۆمپانیای
هواوی بە فەرمی مۆبایلی نوێی Mate 80 RS
Ultimateی نمایشکرد،
کە پێشبینی دەکرێت کێبڕکێیەکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ بەهێزترین مۆبایلە زیرەکەکان بکات
لە ڕووی کارایی و تەکنەلۆجیاوە.
مۆبایلەکە
خاوەنی بۆدییەکی شیک و کوالیتی بەرزە، کە بە پێوانەی IP68/IP69 دژە ئاو و تۆزە، و کێشی 249 گرامە.
شاشەی مۆبایلەکە
جۆری Dual-layer
LTPO OLEDە بە قەبارەی
گەورەی 6.9 ئینج، بە ڕوونیی (1320/2848) پێکسڵ و خێرایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها
گەشاوەییەکەی دەگاتە 8000 نیتس و بە شووشەی Huawei Kunlun Glass 3 پارێزراوە.
لە ڕووی
کاراییەوە، مۆبایلەکە بە سیستەمی HarmonyOS
6.0 کار دەکات
و پشت بە پرۆسێسەری نوێی Kirin 9030
Pro دەبەستێت،
لەگەڵ پرۆسێسەری گرافیکی Maleoon 935 ، خاوەنی 20 گێگابایت ڕام و بیرگەی
ناوخۆیی تا 1 تێرابایتە.
لە بواری وێنەگرتنیشدا،
کامێرای سەرەکی سێ هاوێنەییە بە ڕوونیی (50+5+50) مێگاپیکسڵ و کامێرای پێشەوەی 13
مێگاپیکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە.
مۆبایلەکە
پاتریەکی بەهێزی 6000 میلی ئەمپێر لەخۆدەگرێت و پشتگیری لە شەحنکردنەوەی 100 وات
(سیمدار) و 80 وات (بێ وایەر) دەکات، لەگەڵ تایبەتمەندی شەحنکردنەوەی پێچەوانە بە
20 وات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی