لەبەغداوە سەردانی چەمچەماڵ دەكرێت...بڕیاری قەرەبوكردنەوە درا

عیراق

12/12/2025‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند،" زیانلێکەتوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان قەرەبوو دەکرێنەوەو دەڵێت، دوای تەواوبونی بەدواداچونەکانیان لەکەرکووک، سەردانی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەکەن.

 
فەریق روکن جەعفەر بەتات، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەكەركوك ڕایگەیاند" برایانمان لەهەرێمی کوردستان لیستێکی تەواو ئامادە دەکەن لەبارەی زیانەکان، کە مرۆیی بن یان ماددی، هاوڵاتییان بەگوێرەی یاسا قەرەبوو دەکرێنەوە."

لەبارەی سەردانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، فەریق روکن جەعفەر بەتات وتیشی،" ئێستا بەدواداچون بۆ دۆخی کەرکووک دەکەین،  پێنج گوند رێگەیان لێگیراوە، کارەباو ڕێگەیان نییە. ئەگەر ئەمانەمان چارەسەر کرد، بەدڵنیاییەوە سەردان دەکەین".
 
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق  ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان نوێنەری هەیە لەناوەندەکەیان و هاوئاهەنگیی تەواو لەنێوانیاندا هەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لیژنەیەیك لێكۆڵینەوە پێكهات و وەزارەتی دارایش ڕاسپارد بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان.