هەر عێراقییەک 360 هەزار دۆلاری بەردەکەوێت

عیراق

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3347 جار خوێندراوه‌ته‌وه


داتایەکی نوێ ئاشکرایدەکات، هەر تاکێکی عێراقیی 360 هەزار دۆلاری لە سامانی سروشتیی وڵاتەکەی بەردەکەوێت.

داتاکە لەلایەن "Visual Capitalist" ئامادەکراوە و باس لەوەکراوە، کۆی گشتیی سامانی سروشتیی عێراق لەم قۆناغەدا بە 16 ترلیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، لەو بڕەش هەر عێراقییەک 360 هەزار دۆلاری بەردەکەوێت.

ئەو خەمڵاندنە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی عێراق ئەنجامدراوە و بە 40 ملیۆن کەس خەمڵێنراوە. هاوکات لە لیستەکەدا خەڵکی سعودییە 984 هەزار دۆلار و کەنەدا 822 هەزار و ئوسترالیا 727 هەزار دۆلاریان بەردەکەوێت.

پێگەکە پرسیاری ئەوەی وروژاندووە، ئەگەر هەر عێراقییەک 360 هەزار دۆلاری لە سامانی وڵات بەربکەوێت، بۆچی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان کاریان نەکردووە بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان؟