شارپرێس:
بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون دۆخێکی کارگێڕیی سەیر ئاشکرادەکاتو ڕایدەگەیهنێت، "لەکاتی لافاوەکەدا بەهۆی نەبونی بودجەوە ئۆتۆمبێلەکانیان پەکیانکەوتوەو لەگیرفانی خۆیان پارەیان خەرجکردوە"، دهشڵێت، "لهڕۆژى لافاوهكهدا لیترێك بهنزین لهئۆتۆمبێلهكانماندا نهبوو".
بەکر عەبدولکەریم بەڕێوەبەرى ناحیەى پیرەمەگرون ئاشكرایكردوه، "لەڕۆژى لافاوەکەدا، ئۆتۆمبێلەکانى ناحیەو شارەوانى، یەک لیتر بەنزینیان تێدا نەبوە تاوەکو بەهۆیەوە هاوکارى هاونیشتمانییان بکەن، بۆیە ناچاربوین لەگیرفانى خۆمان هەندێک خەرجیی بکەین".
بهوتهى بهكر عهبدولكهریم نەسرییەى بەردەستیان مانگانە تەنها دوو ملیۆنو 500 هەزار دینارە، کە بهوتهى خۆى، "ئەم بڕە پارەیە تەنانەت بەشى گازوایلى ئامێرەکانیشمان ناکات، چ جای ئەوەی لەکاتی کارەساتدا فریای خەڵک بکەوین".
جهختیشیكردهوه، "پیرەمەگرون بە53 هەزار دانیشتوانەوە نزیکەى 48%ى دانیشتوانى شارۆچکەى دوکان پێکدەهێنێت، ناکرێت شارەدێیەکی وا گەورە تەنها دوو ملیۆنو نیو نەسرییەی هەبێت، بهداخهوه حکومەتى هەرێمى تۆمەتباره، چونكه جیاوازییهكى زۆر لەدابینکردنى نەسرییە بۆ شارو شارۆچکەکان کراوه".
وهكو بهڕێوهبهرى ناحیهى پیرەمەگرون ئاماژهى پێكرد، بههۆى لافاوهوه زیانى گهورهیان بهركهوتوه، كه بەمشێوەیەیه:
ـ ئاو چوەتە ناو 117 ماڵ (81 ماڵیان زیانی گەورەی داراییان بەرکەوتوەو کەلوپەلەکانیان لەناوچوە).
ـ 46 دوکانو چوار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتوە.
ـ سێ پردی سنورەکە ڕوخاون.
