سبەی لەپارێزگای كەركوك كرایە پشوو

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمی دەبێت.


ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە بڕیاریانداوە سبەینێ‌ لەناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، پشوەكە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەكان دەگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەبارەت بەفەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان دەوامی فەرمی تێیاندا وەک ئاسایی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كەكەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارینی ڕاگەیاندوەو دەڵێت، مەترسی لافاو لەچەند ناوچەیەك هەیە.