پەیامێك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی هاوپەیمانی19 لەپەیامێكدا بۆ حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەين هەوڵی فیكریی ڕۆشنبیران ڕێزی لێ بگیرێت و نەبێت مایەی هەڕەشە بۆ خۆی و كەسوكاری و دەڵێت، فكر بەفكر وەڵام دەدرێتەوە نەك دادگایی كردنی.


د. یونس ڕاوی، نوسەر و پسپۆری یاسایی، ئەكادیمی لەبواری شەریعە و فەلسەفەیە، ڕەخنەگرێكی دیارە لەهەڵوێست و بیكردنەوەی ئیسلامی سیاسی، شەوی 11ی كانونی یەكەمی 2025، لەڕێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك، نامەیەكی كراوەی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نارد.

دەڵێت،" ماوەی 7 ساڵەی لەڕێگەی دامودەزگای ئەمنی هۆشداری ئەدات سەغڵەتی كەسوكارم دەكرێت لەسەر نوسینەكانم، هەراسانكردن هەسە و بەرتەسكردنەوەی ئازادی بیركردنەوە هەسە لەسەر نوسینەكانم كە مافێكی نێودەوڵەتی و دەستوری عێراقیش ئەم مافەی پاراستوە"

تۆڕی هاوپەیمانی 19 پەیوەندی بە د. یونس ڕاوی كرد، لەبارەی جۆری هەراسان و هەرەشەكان پرسیاری لێكرد، باسلەوەكرد كە لەهەولێرو دهۆكەوە ئاگاداركراوەتەوە كە داوای یاسایی لەسەرە تەنانەت كاتێك سەردانی كارتی نیشتمانی هەولێری كردوە لەوێ پێیان راگەیاندوە كە داواكراوە پاشان دوو كەس بەبەرگی مەدەنییەوە ویستویانە دەسگیری بكەن و وتی،" ئێستا لەپۆلیسی دهۆكەوە بەپێی مادەی 372 و داواكراوم بچمە بەردەم دادوەر تەنانەت فەرمانی دەسگیركرنیشم بۆ دەچوە" پرسیاری كرد" بۆ لە دهۆكەوە تێناگەم؟" جەختیكردوە" تەنانەت پەیوەندی بە ماڵی باوكم كراوە بێزاركراوە پێی دەڵێن كوڕەكەت فەرمانی دەسگیركردنی هەیە دێن ماڵەكەتان دەپشكنین" 

د. یونس ڕاوی دەپرسێتن بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە چیمان پێ دەڵێت؟ وڵات جێبهێڵین؟ جێبهێڵین بۆ ئیرهابی فكری و خورافە؟ 

لەمادەی 372 ماوەی سێ ساڵ سزا یان غەرامەكردن بۆ ئەو كەسانە داواوە كە بەئاشكرا سوكایەتی بەبیروباوەڕی ئایینی دەكات یان ڕێوڕەسمەكانی بێزراو دەكات. 

ئەو وتی،" ئەوەی ئاگاداری بیركردنەوەی فەلسەفی و ئەدەبی و قانونی و ئاینی من بێت دەزانێت من لەڕەخنەكانمدا كەلێنێكی یاساییم حێنەهێشتتوە و دەزانم چی دەڵێم و نابێ رەخنەگرتن وەك ناوزڕاندن تەماشا بكرێت" 

تۆڕی 19 جەختدەكاتەوە كە ئازادی ڕادەربڕین و بیركردنەوە و داهێنان لەڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، وەك جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، ئەم ئازادییانە وەك مافی بنەڕەتی چەسپاندوەو تەماشا دەكرێن. 

"كاتێك ئەم ئازادییانە پارێزراو بن ئەدەب و زانست و هونەرو فەلسەفە گەشە دەكات، داهێنان دەبێتە پردێك بۆ گفتوگۆ، بیركردنەوە دەبێتە ئامرازێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەزانی و دواكەوتویی".

"دەبێت دەنگی داهێنەرانمان ببیسترێت و كۆتوبەند نەكرێت و هەوڵی فیكریی بیرمەند ڕێزی لێ بگیرێت و نەبێت مایەی هەڕەشە بۆ خۆی و كەسوكاری." تۆڕی‌ 19 واده‌ڵێت

تۆڕی 19 لەلایەن كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دامەزراوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بەتایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان.