شارپرێس: وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانسی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به لێخۆشبوو‌ن له كرێی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه،" له‌پێناو به‌شداریكردن و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵی ئازیز و ده‌وروبه‌ریداو بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی قوتابیان و خوێندكاره‌كانیان له‌م كاره‌ساته سروشتیه‌دا، به‌ئیمزای د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاردرا به، لێخۆشبون له پاره‌ی كرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندكارانی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری كه به پارالێل یان خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون له خوێندنی به‌رایی (دبلۆم و به‌كالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا)، له سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ بڕی ماوه‌ی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)". جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه" پێویسته خوێندكاران به دیكۆمێنتی یاسایی بیسه‌لمێنن كه دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵن یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبون له كرێی خوێندن بیانگرێته‌وه".