شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کۆی داهاتی نەوتی و نانەوتیان بۆ سێ وەرزی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 91 ترلیۆن دینار بوە.
وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ سێ وەرزی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، داهاتی نەوتییان نزیکەی 82 ترلیۆن دینار بوە کەڕێژەی 89٪ـی کۆی داهاتی گشتی پێکهێناوە.
هاوکات، داهاتی نانەوتیان نزیکەی نۆ ترلیۆن و 500 ملیار دینار بوە بەمەش داهاتەکەیان بەڕێژەی 9٪ـی کۆی داهاتی گشتی بوە، بەمەش کۆی داهاتی نەوتی و نانەوتیان نزیکەی 91 ترلیۆن و 200 ملیار دینار بوە.