شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تۆڵە لەداعش دەكەینەوە و دەشڵێت، ئەگەر جالاێكی دیكە هێرش بكرێتە سەر هێزەكانمان وەڵاممان بۆ هێرشەکە زۆر توند دەبێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێمە شیوەن دەگێڕین بۆ لەدەستدانی سێ نیشتمانپەروەری مەزنی ئەمریکی لەسوریا، کە دوو سەرباز و یەک وەرگێڕی مەدەنین.
دەشڵێت، نزا بۆ ئەو سێ سەربازە بریندارە دەکەین کە تازە پشتڕاستکرایەوە دۆخیان باشە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە هێرشی داعش بو دژی ئەمریکاو سوریا، لەبەشێکی زۆر مەترسیداری سوریا کە بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا نییە، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سوریا زۆر توڕەو نیگەرانە بەهۆی ئەم هێرشەوە.
دۆناڵد ترەمپ جەختیش دەكاتەوە،"تۆڵەسەندنەوەی ئەو هێرشە زۆر توند دەبێت".