شارپرێس:
وهفدى دانوستانکاری یەکێتییو پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، لەپیرمام لەکۆبونەوەدان، زانیارییهكان باس لهوهدهكهن، تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەی وهفدى دانوستانکاری هەردولا، پەیوەستە بەدرێژەپێدانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو براوەی یەکەم چەندین گەڕی دانوستانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامداوە.
وهفدى یەكێتیی کە پێکهاتون لەقوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، شاڵاو شێخ سەڵاحو ڕێواز فایەق بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی، بهیانى ئهمڕۆ گەیشتە پیرمامو ئێستاش لهگهڵ پارتى لەکۆبونەوەدان.
کۆتا کۆبونەوەی باڵای پارتیو یەکێتیی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، ڕۆژى 30ى ئهیلولى ئەمساڵ بەسەرپەرشتیی مهسعود بارزانى لەپیرمام بەڕێوەچوو.
بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەو بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، دانوستانەکان پارتیو یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم ڕاگیران.
وهفدى پارتی لەهۆشیار زێباری، دڵشاد
شەهاب، پشتیوان سادق لەخۆدەگرێت، ئەگەری بەشداریکردنی ئامانج ڕەحیم
لەیەکێتیو ئومێد سەباح-یش لەپارتی هەیە.
بهرپرسانى باڵاى پارتىو یهكێتیى جهختیانكردوهتهوه، لەکۆبونەوەکانی پێشودا هەردولا لەسەر زۆرینەی بابەتەکان ڕێککەوتون، ئەوەی ماوەتەوە دابەشكردنی پۆستەکانە.
لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەچوو، پارتی بە 39 کورسی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو، هەروەها یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش 23 کورسی بەدەستهێنا.