شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى توركیا‌و سه‌رۆكى پارتى ئاینده، له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیه‌وه داواكارییهكى به‌په‌له ئاراسته‌ى ئه‌ردۆغان دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە بەخێرایی ڕێسا یاساییە پێویستەکان لەتورکیادا جێبەجێبکرێن"، ئه‌ندامێكى وهفدى ئیمراڵیش له‌ده‌م پارتى ده‌ڵێت، "هەستیارییەکانی ئەم قۆناغە نوێیە زیادیکردوە، هه‌ربۆیه دوای کۆبونەوە سیاسییه‌كان، سەردانی ئیمڕاڵی دەکەین".
وهفدى ئیمراڵى سه‌ردانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترو هاوكات سه‌رۆكى ئێستاى پارتى ئایندهی كرد، دوای کۆبونەوەى نێوانیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تاى كۆنگره‌كه‌دا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وتى، "پێویستە بەخێرایی ڕێسا یاساییە پێویستەکان لەتورکیادا جێبەجێبکرێن".
وتیشى، "دەبێت ئەوە بزانین کە تورکیا بەقۆناغێکی زۆر گرنگدا تێدەپەڕێت بۆ هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و جیهان، گەورەترین بەرپرسیارێتیش لەبەڕێوەبردنی ئەم پڕۆسەیە لەسەر شانی حکومەتە، چونکە ئەوان دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان هەیە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ڕاشکاوانە دەڵێم، هیچ به‌دروستى نازانم، پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاک‌پارتی ـ حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان) کۆتا لایەن بێت کە هەنگاودەنێت".
هه‌ر له‌و کۆنگرەیەدا، مهدحەت سەنجەر ئه‌ندامى وهفدى ئیمراڵى‌و په‌رله‌مانتارى پارتى یەکسانىو دیموکراسیى گەلان (ده‌م پارتى) په‌یامێكى بڵاوكردهوهو نه‌یشارده‌وه، هەستیارییەکانی ئەم قۆناغە نوێیە زیادیانکردوە، هه‌ربۆیه دوای کۆبونەوەکان سەردانی ئیمڕاڵی دەکەین".
ئه‌وه‌شى وت، "گرنترین مەرجی پڕۆسەی ئاشتی، ڕێکەوتنە، چونكه ئەمە پڕۆسەیەکی دانوساندنی سیاسییە، پێویستە ڕێز لەهەموو زمانەکان بگیرێت".
