گەورەترین کۆمپانیای بەرگری تورکیا ئۆفیسی خۆی لەمیسر دەکاتەوە

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کۆمپانیای بەرگری تورکیای ئاسێلسان کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرگری جیهان، کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی فەرمی لە میسر لە ژێر ناوی “ئاسێلسان میسر” ڕاگەیاند. 

ئەم ڕاگەیاندنە لە میانی بەشداریکردنی کۆمپانیاکە لە پێشانگای بەرگری EDEX 2025 لە قاهیرە بوو، کە ئامادەبوونی بەهێزی زیاتر لە 80 کۆمپانیای تورکی بەخۆیەوە بینی، کە تیشکی خستە سەر ئاستی پێشکەوتووی هاوکاری دوولایەنە.

کۆمپانیای ئاسێلسان دوای چەندین ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزی نێوان قاهیرەو ئەنقەرە لە میسر ئۆفیسی کردەوە

ئەم پێشهاتە دوای چەندین ساڵ لە گرژییەکان دێت، کە گۆڕانکاریی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا دروست کرد ، کە بە سەردانی ئاستی باڵا و ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی پیشەسازییە بەرگرییە هاوبەشەکان پاڵپشتی دەکرێن. ئەم نووسینگەیە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاسێلسان ڕاستەوخۆ بە هێزە چەکدارەکانی میسر و کڕیارە ناوخۆییەکان، کە ئاسۆی نوێ بۆ هاوبەشی لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.

کۆمپانیای ئاسێلسان لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە، کۆمپانیایەکی زەبەلاحە لە پیشەسازی بەرگری تورکیادا، کۆمەڵێک بەرهەم و چارەسەری پێشکەوتوو لە چەندین کەرتدا پێشکەش دەکات. کۆمپانیاکە گرنگی بە دیزاین و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگری ئەلیکترۆنی دەدات. 
ئ.ح