شارپرێس:
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران محەممەد ئیسلامی ڕایگەیاند کە بەرهەمە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرزی کوالیتی، لەوانە ئاوی قورس و پێکهاتەکانی.
محەممەد ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە بەرهەمە ئەتۆمییەکانی ئێران خواستێکی زۆری لەسەرە لە جیهاندا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نزیکەی 56 وڵات داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ کڕینی بەرهەمە ئەتۆمییەکان.
ڕونیشیکردەوە، "لە ئێستادا ئێمە 70 جۆر دەرمانی تیشکی بە شێوەیەکی بەردەوام بەرهەم دەهێنین، و ساڵانە لەلایەن نزیکەی 1.5 ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێنرێن".
ئ.ح