شارپرێس:
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە نوسراوێک بۆ قەدەغەکردن و سنووردارکردنی چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی بیانی چەند وڵاتێک واژۆ دەکات.
کۆشکی سپی دەڵێت، قەدەغەی تەواوەتی بۆ چوونە ناوەوەی ئەمەریکا بۆ هاووڵاتیانی پێنج وڵات کراوە کە بریتین لە بورکینا فاسۆ، مالی، نەیجەر، باشووری سودان، و سوریا، هەروەها ئەو کەسانەی هەڵگری بەڵگەنامەی گەشتکردنی دەسەڵاتی فەڵەستینن.
هەروەها قەدەغەی تەواوەتی بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی دوو وڵاتی دیکە داناوە کە پێشتر سنووردارکرابوو ئەوانیش لاوس و سیرالیۆنن.
هاوکات سنووردارکردنی بۆ چوونەناوەوەی بۆ ١٥ وڵاتی دیکە داناوە کە بریتین لە ئەنگۆلا، ئەنتیگوا و باربودا، بێنین، کەناری عاج، دۆمینیکا، گابۆن، گامبیا، مالاوی، مۆریتانیا، نەیجیریا، سەنیگال، تانزانیا، تۆنگا، زامبیا، و زیمبابۆی.
ئ.ح