شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوسراوێك، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، مه‌رسومى كۆماریى بۆ بانگهێشتكردنى په‌رله‌مان ده‌ركرد تاوه‌كو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى له‌خولى شه‌شه‌مدا ئه‌نجامبدات.
د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسومی کۆماریی بۆ بانگهێشتکردنی په‌رله‌مانى عێراق دەرکرد، بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمى.
له‌نوسراوه‌كه‌دا كه واژى سه‌رۆك كۆمارى له‌سه‌ره، تێیدا داوای لەپەرلەمانی نوێ کردوه ڕۆژی دوشەممە 29ی کانونی دوەمی 2025، یەکەم دانیشتنی سازبکاتو بەتەمەنترین ئەندامیش سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات.
هه‌ر لەنوسراوەکەی سەرۆک کۆمار‌دا هاتوە، ئەم فەرمانە لەبەرواری دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت‌و لەڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە.
بەپشتبەستن بەبڕگەکانی مادەی (54)و بڕگەی (چوارەم)ی مادەی (73)ی دەستورو پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ ئەندامێتی لەپەرلەمان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە ئەو بڕیارە دراوە.
دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، به‌گوێره‌ى دەستور لەماوەی 30 ڕۆژدا، دەبێت سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرێت، دواتر سەرۆک کۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت لەماوەی 15 ڕۆژدا كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێکبهێنێتو لەکۆتاییدا ڕاسپێردراو لەماوەی 30 ڕۆژدا کابینەی وزارییەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات بۆ دەنگدان لەسەری.
