شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دهستكهوتون،
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، جموجوڵه‌كانى له‌ناوچه‌كانى
ده‌وروبه‌رى هه‌ردوو گه‌وره شارى سوریا (دێره‌زورو ڕه‌ققه) چڕتركردوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش
ده‌ڵێت، "ئه‌مریكا هێزێكى زۆرى بۆ ده‌وروبه‌رى ئه‌و دوو شاره جوڵه‌پێكردوه"،
ڕاشیدهگهیهنێت، "شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ش به‌شدارن لهجموجوڵه سه‌ربازییه‌كان".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لهڕۆژئاواى كوردستان
تایبه‌ت بۆ شارپرێس زانیاریى گرنگى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "کاروانێکی گه‌وره‌ى
سەربازیی ئەمریکا کە چەند زرێپۆشێکی تێدابوه لەشاری حەسەکەوه بەرەو دێرەزور بەڕێکەوتوه،
ئەمەش لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لەسەرلەبەیانی دوێنێوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "جموجوڵه‌كانى ئه‌مریكا
لەچوارچێوەی چاودێریکردن‌و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ناوچەکەدا دێن، بەلەبەرچاوگرتنی
زیادبونی چالاکیى شانەکانی داعش، بەتایبەتی دوای بەئامانجگرتنی سەربازە ئەمریکییەکان
لەناوچەی ته‌دمور له‌ناوه‌ڕاستى سوریا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی نیگەرانکەرە
لەخێرایی هەڕەشە ئەمنییەکان".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی
مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ئه‌و كاروانه‌ى هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
پێکهاتوە لەشەش زرێپۆش بەیاوەری چەند ئۆتۆمبێلێکی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات،
دەوریەیەکی پشکنینیان لەسەر ڕێگه‌ی عەمبارە ئەنجامداوە، کە ڕێگه‌ی خێرای نێودەوڵەتی M4و بەشاری قامیشلۆی باکوری حەسەکە دەبەستێتەوە".
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه،
"هه‌موو جموجوڵه‌كانى ئه‌مریكا به‌یاوه‌رى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئهنجامدهدرێتو
جگه له‌دێره‌زور چونه‌ته ڕه‌ققه‌و هێزێكى زۆر به‌ئاراسته‌ى هه‌ردوو شاره‌كه جوڵه‌یان
پێكراوه‌و چه‌ندین شوێنى گومانلێكراویش گهڕانو پشكنینیان تێدا ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه
جگه له‌فڕینی فڕۆکە سەربازییەکانی ئه‌مریكا به‌به‌رده‌وامى به‌سه‌ر ئه‌و دوو شاره‌دا".
