بۆ یەکەمینجار پزیشکیان دان بە شکستی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل دەنێت

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەشەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، موشەکەکانی ئیسرائیل لە موشەکەکانی ئێران بەهێزتر و وردتر بون، دەشڵێت،" ئەوە هێزی خەڵک بوو کە توانی دوژمنەکانمان زەلیل بکات."


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئیسرائیلییەکان هاتبون وڵاتەکەمان پارچە پارچە بکەن، ئەوە خەڵک بون کە وەستانەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" راستە موشەکەکانی ئێمە هەبون، بەڵام ئەوان موشەکەکانیان لە ئێمە زیاتر، بەهێزتر، وردتر و ئاسانتر بوو ."