شارپرێس:
ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا په‌یامێكى گرنگى له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "هەرێمی کوردستان وەک دەروازەیەکی چالاک‌و گرنگ دەبینین بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان تا لەو ڕێگەیەوە بگەنە بازاڕەکانی عێراق".
کەیتلن پایپەر کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا بەوەکالەت له‌گه‌ڵ سەرۆکو نوێنەرانی ژورەکانی بازرگانی‌و پیشەسازییهكانى هەرچوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆکو هەڵەبجە) كۆبوه‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه لهكونسوڵخانه نوێیه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، پایپه‌ر وتویهتى، "ئەم كۆبونهوهیهمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بەشێکە لەهەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان‌و هاندانی کۆمپانیاکانمان بۆ وەبەرهێنان لەناوچەکە".
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى کونسوڵخانه‌ى گشتیی ئەمریکا له‌هه‌رێم كه لەپەڕەی فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویكردوه‌ته‌وه پایپه‌ر جهختیكردوهتهوه، "ئێمە وه‌ك ئه‌مریكا هەرێمی کوردستان وەک دەروازەیەکی چالاک‌و گرنگ دەبینین بۆ کۆمپانیاكانمان تاوه‌كو لەو ڕێگەیەوە بگەنە بازاڕەکانی عێراق".
باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەشارى هەولێر، یەکێکە لەگەورەترین کۆمەڵگە دیپلۆماسییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئه‌مریكا لەسەر ئاستی جیهان، پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەكهش لەساڵی 2018وه به‌رده‌وامه‌و تێچوهكهشى نزیکەی 800 ملیۆن دۆلاره‌و لەسەر ڕوبەری 200 هەزار مەتر چوارگۆشە بونیادنراوه‌و لەسەرەتای کانونی یەکەمی ئه‌مساڵه‌وه به‌فەرمی کرایەوە.
