شارپرێس:
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بەبڕى 901 ملیار دۆلار پەسندکردو ڕەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپ سهرۆكى وڵاتهكهى کرد بۆ ئهوهى ههرچى زوه واژۆى لهسهر بكات، میدیاى ئهمریكى باس لهوهدهكات، پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لەدژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەزۆرینەی 77 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 20 دەنگی نەخێر، بودجەی ساڵانەی بەرگریی وڵاتەکەی پەسندکرد، یەکێک لەگرنگترین بڕگەکانی ناو ئەم پڕۆژەیاسایه، هەڵوەشاندنەوەی فەرمی "ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی (AUMF)" کە لەساڵانی 1991و 2002 بۆ جەنگی کەنداوو جەنگی عێراق بەحکومەتی ئەمریکا درابوو.
ئەو بڕیارە، ڕێگەی بەئیدارەی جۆرج دەبڵیو بوش دا، بۆ ئەوەی لەساڵی 2003 هێرشبکاتەسەر عێراقو ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر هەمان پڕۆژەبڕیار دا.
لهكاردانهوهى پڕۆژهكهى ئهنجومهنى پیراندا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "پێشوازیی لەدەنگدانە مێژوییەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لەدژی عێراق، ئەو بڕیارە ئاماژەیە بۆ گۆڕانی بۆچونی یاسادانەرانی ئەمریکا".
وەزارەتی دەرەوەى عێراق دهڵێت، " ئەو هەنگاوە خاڵێکی سەرەکییە لەگۆڕانی سروشتی یاسای پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات، چاومان لەوەیە دۆناڵد ترەمپ واژۆ لەسەر یاساکە بکات".
بهگوێرهى پڕۆژەیاساکە، ڕێگەپێدانی ساڵی 2001 بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی (AUMF) کە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر دەرکراو بوە بناغەی "شەڕی جیهانی دژی تیرۆر"، وەکو خۆی دەمێنێتەوەو کاری پێدەکرێت.
لەبنەڕەتدا ئەو بڕیارە بۆ بەکارهێنانی هێز بوو "دژی ئەو وڵات، ڕێکخراو یان ئهوکەسانەی" کە پلانی هێرشەکانیان داڕشتبوو یان هاوکاریی ئەنجامدەرانیان کردبوو، ئەمەش بوە بنەمای یاسایی بۆ لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان بەئامانجی لێدانی قاعیدەو حکومەتی تاڵیبان.
لەماوەی دوو دەیەی ڕابردودا، ئیدارە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا، ئەو رێگەپێدانەیان بۆ پاساودانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەدەیان وڵاتی جیهاندا بەکارهێناوە.
کۆنگرێس ڕێگەپێدانی ساڵی 2002ی پێش داگیرکردنی عێراق لەئاداری 2003 پەسندکرد، کە بوە هۆی ڕوخاندنی دەسەڵاتی سەدام حوسێن؛ ڕێگەپێدانی ساڵی 1991یش لەکاتی جەنگی کەنداودا پەسندکرابوو.
لەساڵی 2020دا، ترەمپ ڕێگەپێدانی ساڵی 2002ی وەکو بەشێک لەپاساوی یاسایی بۆ هێرشێکی ئاسمانی بەکارهێنا کە تێیدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانو ئهبو مههدى موههندیس فهرماندهى گشتیى هێزهكانى حهشدى لەبەغدا کوژران.
