ئیسرائیل گەورەترین ڕێککەوتنی مێژوویی لەگەڵ میسر ڕاگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1393 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە پەسەندکردنی ڕێککەوتنی غازی لەگەڵ میسر بە بەهای زیاتر لە 34 ملیار دۆلار ڕاگەیاند و دەڵێت ڕێککەوتنەکە "پێگەی ئیسرائیل وەک زلهێزێکی وزەی ناوچەیی بەهێزتر دەکات".

ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئیسرائیل، ئیلی کۆهین، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ گەورەترین ڕێککەوتنی غازم لە مێژووی ئیسرائیلدا پەسەند کرد". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهای ڕێککەوتنەکە 112 ملیار شیکڵە، لەو ڕێژەیە 58 ملیار شیکل دەچێتە گەنجینەی دەوڵەت".

ناتانیاهۆ دەشڵێت، ئەم داهاتە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی پەروەردە، تەندروستی، ژێرخانی، ئاسایش و داهاتووی نەوەکانی داهاتوو.
ئ.ح