شارپرێس:
هێزەکانی ئیسرائیل بۆ دووەمجار لە ماوەی ٣ ڕۆژدا دزەیان کردە ناو سنوری قونەیترە.
میدیای سوریا بڵاویکردەوە، هێزێکی سوپای ئیسرائیل بۆ جاری دووەم لە ماوەی سێ ڕۆژدا دزەیان کردە ناو چەند شوێنێکی قونەیترە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانا بڵاویکردەوە، هێزێکی ئیسرائیل کە لە سێ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، دزەیان کردە ناو گوندی بەریقە و گەڕانیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە.
هاوکات پێشتریش لەڕۆژی یەک شەممە هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە ناو هەمان گوند و خاڵێکی پشکنینیان داناوە.
لەم دواییانەدا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ باشووری سوریا، بەتایبەتی لە قونەیترە، بووەتە ڕووداوێکی ڕۆژانە، کە دەستگیرکردنی خەڵک و دانانی بازگەو گەڕان و پشکنین ئەنجامدەدەن.
دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی کانونی یەکەمی 2024، ئیسرائیل شکستی ڕێککەوتنی ساڵی 1974ی لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند و چەند ناوچەی دیکەی سوریای کۆنترۆڵ کرد.
ئ.ح