شارپرێس:
له‌چوار كاندید بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، یه‌كێتیى له‌سه‌ر دوو كاندید وه‌ستاوه‌و پارتیش ڕایگه‌یاندوه، هیچكام له‌و كاندیدانه‌ى یه‌كێتیى پێ په‌سه‌ندنییه‌و بڕیاریداوه به‌كاندیدى خۆیه‌وه بچێته كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بۆ بردنه‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیه‌وه به‌شارپرێس دراوه، ئه‌و حزبه کاندیداكانى سەرۆکایەتی کۆماری یەکلاکردوه‌تەوە، لەچوار کەسەوە کە پێشتر باسدەکران ئێستا تەنها نزار ئامێدی‌و خالید شوانی ماونەتەوە.
وتیشى، "یەکێتیی یه‌كێك له‌و كاندیده یه‌كلاده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م پرسه‌و بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، چاوەرێی بۆچون‌و هه‌ڵوێستى پارتی ناکەین‌و خۆمان دەزانین کێ کاندید بکەین‌و کێ نەکەین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتیى كه زانیاریى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد جه‌ختیكرده‌وه، "ئەگەر پارتی بیەوێت ڕەزامەندی ئەو وەربگرین، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ناكه‌ین، بەڵام لەکاتی یەکلاییکردنەوەی یەکێک لەو دوانە، سەرجەم حزبەکان ئاگاداردەکەینه‌وه‌و لۆبی بۆ دەکەین کە ببێتە کاندیدى هەموان نەک تەنها یەکێتیی".
سەرچاوەکەی شارپرێس ئه‌وه‌شى وت، "ئەو دوو کەسەی کە ئێستا لەسەرکردایەتی یەکێتیی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، دوو کەسی ڕابردوو پاک‌و جوان‌و بێ کێشەن‌و تێوەنەگلاون لەهیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی‌و خیانەت‌و هیچ قسەیەکیان لەسەرنییە تا هیچ کەسی دەرەوەی یەکێتیی ناڕازیی بێت لەسەر کاندیدکردنیان، مێژوی کارکردنی ئەو دوو بەرپرسە، شاهیدی ئەوەیە کە هەموان کۆکدەبن لەسەریان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شارپرێس زانیویه‌تى، له‌كۆبونه‌وه‌ى 16ى ئه‌م مانگه‌ى پیرمامى نێوانیاندا، یەکێتیی‌و پارتى لەسەر هیچ پرسێکی تایبەت بەبەغدا ڕێکنەکەوتون، به‌شێك له‌بەرپرسانی پارتیش دەڵێن، "ئێمەش کاندیدی خۆمان دەبێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار".
