شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه زانیاریى گرنگى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ڕێكه‌وتنى هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع هه‌نگاوێك چوه پێشه‌وه‌و له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا، هه‌سه‌ده سێ فیرقه‌ى سوپاى سوریا وه‌رده‌گرێت"، ده‌شڵێت، "بەمنزیکانەش ورده‌كاریى یەکگرتنی هێزەکان له‌سه‌رتاسه‌رى سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى هه‌سه‌ده زانیاریى گرنگ‌و تایبه‌تى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌نوێترین به‌ره‌و پێشچونه‌كانى نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تى سوریا، وتى، "له‌گه‌ڵ حکومەتی سوریا تایبه‌ت به‌یەکگرتنی سه‌رجه‌م هێزە سەربازییەکان، گەیشتوینەتە ڕێککەوتن‌و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە، لەچەند ڕۆژی داهاتودا ڕێککەوتن‌و چۆنییەتی تێکەڵکردن یاخود یەکگرتنی هەسەدەو سوپاى سوریا ڕادەگەیەندرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ڕێککەوتنی پێشوەختە بۆ سێ یەکە (فیرقه) كراوه كه هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەچوارچێوەی پێکهاتەی سەربازیی سوپای سوریادا وه‌ریده‌گرێت".
وه‌رگرتنى ئه‌و فیرقه سه‌ربازیانه‌ى كه هه‌سه‌ده له‌سوپاى سوریا وه‌ریده‌گرێت‌و فه‌رمانده‌یى ده‌كات هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە بەردەوام پێکدادان‌و گرژیی لەنێوان هێزە سەربازییەکانی حکومەت‌و گروپەگرێدراواکانیی‌و شه‌ڕڤانانى هەسەدەدا ڕودەدات، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە جەختی لەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار کردەوە.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "گفتوگۆی تەکنیکی لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانی هەردولاوە بەڕێوەدەچێت بۆ تاووتوێکردنی وردەکارییەکانى دیكه‌ى تایبه‌ت بەڕۆڵ‌و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی، لەپرۆسەیەکدا کە چاوەڕواندەکرێت لەماوەی داهاتودا هەنگاوی کۆنکرێتی بەخۆیەوە ببینێت".
