شارپرێس:
ژەنەڕاڵ مه‌زڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ئامانج‌و پلانه‌كانیان له‌ساڵى نوێ‌دا ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەندێک کەس بەتایبەت دوژمنەکانمان دەڵێن پرسی ئیدارەی خۆسەرو هەسەدە لەگەڵ کۆتایی ساڵ ئەمانیش کۆتای‌یان پێدێت، بەڵام پێیانده‌ڵێم، ساڵی 2026 سەرەتایەکی نوێ دەبێت بۆ ئێمەو لەوساڵەدا شتگەلێکی گرنگ بەئەنجامدەگەیەنین کە خزمەت بەگەلەکەمان دەکەنو ئامادەییمان پتەوتر دەکەن".
"ئه‌سه‌د ڕوخا، به‌ڵام زهنیه‌تى به‌عس هه‌ر به‌رده‌وامه له‌حوكم"
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاریه‌ن تیڤى، مه‌زڵوم عه‌بدى ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌مانى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د ڕوداوێكى مێژویى بوو بۆ سوریا، پێویستبوو له‌م وڵاته گۆڕانكاریى ڕوبدات، گه‌لى سوریا ساڵانێكى زۆره تێكۆشانى گه‌وره دهكاتو شۆڕشى به‌رپا كردوه به‌تایبه‌ت له‌دواى ساڵى 2011وه.
وتیشى، "ڕاسته ده‌سه‌ڵاتى بهعسو ئه‌سه‌د ڕوخا، به‌ڵام ناتوانین بڵێین گۆڕانكاریى گه‌وره‌و به‌رچاو هاتوه‌ته كایه‌وه، چونكه پرسى سهربازیىو ئه‌منیى گه‌وره هه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا سیستم بونى نییه‌و ناتوانین بڵێین شتى گه‌وره ڕویداوه‌و بونى هه‌یه، تائێستاش زهنیه‌تى به‌عس به‌رده‌وامه لهحوكمى ئه‌م وڵاته".
عه‌بدى ئه‌وه‌شى وت، "بۆ ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، ده‌ستپێكێكى نوێیه، له‌ناوچه‌كانى ئێمه به‌هۆى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا، تاڕاده‌یه‌ك ئارامى باڵى كێشاوه به‌سه‌ر ناوچه‌كانماندا، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى حوكمڕانیى ناوچه‌كانى ئێمه، نائارامى بونى هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بونى سیستم‌و زهنیه‌ت، بۆ نمونه دروزه‌كان عه‌له‌ویه‌كان داواى چاره‌نوسى خۆیان له‌سوریاى نوێ‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام زهنیه‌تى دواكه‌وتوى ئه‌م حوكمڕانیه‌و نه‌بونى سیستم، ئه‌مه له‌به‌رچاو ناگرێ‌و بینیمان كۆمه‌ڵكوژى له‌دژیان ڕویدا".
مه‌زڵوم عه‌بدى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "له‌هه‌مانكاتدا ئێمه‌ش وه‌ك كورد‌و باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به‌گشتیى چه‌ندینجار چوینه‌ته دیمهشقو گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى دیمه‌شق كردوه، به‌ڵام ئه‌نجامێكى ئه‌ووتۆ به‌ده‌ستنه‌هاتوه، ئه‌مه چى ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى ئێستاى سوریا خاوه‌نى زهنیهتو تێڕوانێكى كراوه‌و خاوه‌نى سیستم نییه بۆ حوكمڕانیكردن".
كێ حوكمى سوریا ده‌كات؟
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده به‌نیگه‌رانیه‌وه باسى حوكمڕانانى ئێستاى سوریاى كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئێستا له‌ناو حوكمڕانى سوریادا گروپێكگهلێكى زۆر توندڕه‌و بونیان هه‌یه كه چاره‌سه‌ركردنى هیچ كێشه‌یه‌كیان ناوێت، ئه‌و گروپانه له‌برى گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ریى، هێزو توندڕه‌وى نیشانده‌ده‌ن، ئه‌و گروپانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه به‌ر لهڕوخانى ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د، سه‌ر بهتوركیا بون‌و ئه‌وانه‌ن كه عهفرینو عه‌زازو سه‌رێكانى-یان داگیركرد، جگه له‌وانه‌ش، ژماره‌یه‌كى زۆر گروپى جیهادى بونیان هه‌یه كه سه‌رجه‌میان دژى ئێمه شه‌ڕیان كردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامن له‌شه‌ڕو هێرشكردن بۆسه‌رمان، ئیتر ئه‌وانه چۆن چاره‌سه‌رییان ده‌وێت؟".
ڕێكهوتنهكهى عه‌بدى‌و شه‌رع واده‌یه‌كى هه‌یه بۆ كۆتاییهاتن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى؟
له‌و دیداره‌دا عه‌بدى جه‌ختیكرده‌وه، "له‌ڕێكه‌وتنى نێوان ئێمه‌و ئه‌حمه‌د شه‌رعیشدا كه له10ى ئادارى ئه‌مساڵ واژۆكرا، واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه، چونكه زۆر گوێمان لێ ده‌بێت گوایه كۆتایی ئه‌مساڵ دیاریكراوه، نه‌خێر شتى وا له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا نه‌هاتوه، به‌ڵكو وتومانه هه‌ردولا هه‌وڵده‌ده‌ین تا كۆتایی ئه‌مساڵ پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌دیبهێنین له‌ڕێكه‌وتنى نێوانماندا".
وتیشى، "هاوكات ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ڕه‌تبكه‌مه‌وه گوایه، ڕێكهوتنى نێوانمان له‌گه‌ڵ شه‌رع كۆتاییهاتوه‌و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕاست نییه، ڕێكه‌وتن به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنیش هه‌یه، ئه‌گه‌رچى زۆر پێشكه‌وتن به‌دینه‌هاتوه، به‌ڵام ڕێكه‌وتن به‌رده‌وامه‌و له‌دواى ئهمساڵو له‌ساڵى نوێ-شدا هه‌ر بهردهوامدهبێتو كار پێشخستنى ده‌كرێت، گرنگترین شتیش ئاگربه‌ستى نێوانمانه كه تائێستا به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد، "گفتوگۆ له‌نێوان ئێمه‌و دیمه‌شق به‌رده‌وامه‌و هیچكات نه‌وه‌ستاوه، هاوكات لایه‌نى سێیه‌میش كه ئه‌مریكایه لهنێوانماندایهو به‌رده‌وامه له‌ڕێكخستنى په‌یوه‌ندیه‌كان‌و هه‌وڵدانى بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه بگه‌ینه ڕێكه‌وتن، ده‌شتوانم بڵێم هه‌ندێك پێشكه‌وتن به‌دیهاتون".
هه‌سه‌ده تێگهڵى سوپاى سوریا ده‌بێت یان؟
مه‌زڵوم عه‌بدى سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆو هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه باسیان لهوهكردوه، هه‌سه‌ده تێكه‌ڵ به‌سوپاى سوریا ده‌بێت، ئه‌و وتى، "ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕاست بكه‌مه‌وه، زۆرمان گوێ لێده‌بێت، گوایه ئێمه تێكه‌ڵى سوپاى سوریا ده‌بین، ئه‌وه ڕاست نییه، به‌ڵكو ڕاستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، ئێمه‌و سوریا ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه سوپایه‌كى نوێ بونیادبنێین، چونكه هه‌سه‌ده هێزێكى گه‌وره‌یه له‌ڕوى تواناى سه‌ربازییه‌وه‌و له‌ڕوى ژماره‌شه‌وه له‌سه‌رجه‌م گروپهكانى سوریا‌و حكومهتهكهشى گه‌وره‌تره، ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، بتوانین پێكه‌وه وه‌زاره‌تێكى نوێى به‌رگریى یان وه‌زاره‌تى پاراستن دروستبكه‌ین‌و هێزه‌كانیش ڕێكبخه‌ین له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا سوپا ههبێتو ئێمه بچینه ناو ئه‌و سوپا‌و وه‌زاره‌ته‌وه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى، "ئه‌و چهكدارو كه‌سانه‌ى له‌ناو وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریادان، ئه‌وكه‌سانه‌ش باش ده‌یانناسین كێ بون، ئه‌وانه پێشتر ئیسلامى ڕادیكاڵ بون، ئه‌وانه كێشه‌ى گه‌وره‌ن بۆ پێشكه‌وتنى ڕێكهوتنهكهى ئێمه‌و حكومه‌تى دیمه‌شق، چونكه نایانه‌وێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك لهههیكهلو دهسهڵاتو بیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ڕوبدات".
فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده نه‌یشارده‌وه، "به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه، ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌فه‌رمى لهئهمریكاوه به‌شداربونى لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش چى ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئیتر ده‌بێت گۆڕانكاریى له‌بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگریین ڕوبدات، ئه‌مه بابه‌تێكه له‌ده‌ستى خۆیاندا نییه‌و هیچ ئهملاولایهكى تێدا نییه".
عه‌بدى: ژن لاى ئێمه هێڵى سوره‌و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین
عه‌بدى لهبهشێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا باسى له‌ژن لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌بواره‌كانى سیاسیى‌و سه‌ربازیدا كرد‌و وتى، "ژنان خاوه‌ن بڕیارى گرنگن، له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانى ژیان بڕیاربه‌ده‌ستن، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى زۆرى كۆمهڵایهتىو سیاسیى به‌رهه‌مدارى پێشكه‌ش به‌ئێمه كردوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه لهسوریاو له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كانى ئێمه، تێڕوانین به‌رامبه‌ر به‌ژن جیاوازه‌و بیركردنه‌وه‌كان زۆر پێچه‌وانه‌ى لاى ئێمه‌ن".
نه‌یشارده‌وه، "سه‌باره‌ت بهیهكینهكانى پاراستنى ژن (یه‌په‌ژه) كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه‌و ڕۆڵى باڵا‌و سه‌ره‌كییان هه‌یه، پێشنیازمان به‌حكومه‌تى دیمه‌شق-داوه له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریدا لیوایه‌كى تایبه‌ت بۆ یه‌په‌ژه دروستبكرێت‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆڵى خۆیان ببینن، واته ناهێڵین له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكى دیكه‌ى سوریا بێت‌و هه‌ر به‌تایبه‌تمه‌ندى خۆیان ده‌مێننه‌وه له‌داهاتوشدا له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریدا".
هۆشداریشیدا، "له‌ئه‌گه‌رى قبوڵنهكردنیشیدا له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه گفتوگۆى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شقیش ڕادهگیرێتو به‌هایه‌كى نامێنێت، چونكه پرسى ژن، لاى ئێمه هێبَى سوره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین،"ئەوانەی وەزەراتی بەرگریی سوریا بەڕێوەدەبەن، دەناسین‌و ناچارن خۆیان بگۆڕن، چونكه ئێستا به‌حساب به‌شێكن لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش".
هێرشه‌كه‌ى داعش بۆسه‌ر ئه‌مریكا چى ئاشكراكرد؟
سه‌باره‌ت به‌هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا مه‌زڵوم عه‌بدى له‌سه‌ره‌تادا ڕایگه‌یاند، "ئه‌و په‌لاماره ئێمه‌ى غهمباركرد، كارێكى زۆر خراپبوو، به‌ڵام چه‌ند ڕاستیهكیشى ده‌رخست، بۆ نمونه باڵاده‌ستى یان هه‌بونى داعش له‌ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوریا، لاوازى هێزه‌كانى دیمه‌شق بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى ئێمه ده‌گوزه‌رێت، لاى ئێمه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پارێزراوه، داعش بونى نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به‌ته‌واوى لاوازكراوه، هێزه‌كانیش هێزى چالاك‌و چاوكراوه‌ن".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتى، "ئه‌وه‌شى بۆ ئه‌مریكا ده‌رخست، ساڵانێكى زۆره له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كارده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌یان دژى داعش به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مى كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، توشى ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه بون، ئه‌وه‌شى بۆ ئه‌مریكا ڕونكرده‌وه، داعش به‌فراوانى له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوریا سه‌رقاڵى خۆڕێكخستنه‌وه‌یه".
عه‌بدى هێماى به‌وه‌كرد، "زیاتر له10 ساڵه ئێمه‌و هێزه‌كانى ئه‌مریكا شه‌ڕى زۆر گه‌وره‌و قورسمان دژى داعش كردوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ڕى ڕه‌ققه‌و دێرهزورمان كردوه كه دوو شه‌ڕى زۆر قورس بون‌و داعش‌یش له‌وپه‌ڕى به‌هێزیى خۆیدابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناو هیچ ڕوداوێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ته‌دمور دژى ئه‌مریكیه‌كان ڕویدا، ڕوینه‌دا، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه، هه‌ماهه‌نگییه‌كى زۆر چالاكمان هه‌بوو پێكه‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌ماهه‌نگى نێوان سوریا‌و ئه‌مریكا لاوازه‌و له‌ئاستى پێویستدا نییه".
پێشنیازهكهى ئه‌مریكا بۆ شه‌رع له‌باره‌ى هه‌سه‌ده‌وه چى بوو؟
وه‌كو مه‌زڵوم عه‌بدى ئاشكرایكرد، له‌ساته‌وه‌ختى په‌یوه‌ستبونى سوریا بههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ئه‌مریكا، واشنتۆن پێشنیازیكردبوو، یهكینهیهكى هاوبه‌شى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و سوریا بههاوكاریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى له‌سه‌رتاسه‌رى سوریا دروستبكرێت‌و ڕوبه‌ڕوى داعش ببێته‌وه، ئه‌م پرسه جۆرێك له‌بێده‌نگى له‌لایه‌ن سوریاوه لێكرا، به‌ڵام دواى ئه‌م ڕوداوه، پێشنیازه‌كه هاتوه‌ته‌وه گۆڕێ‌و پێكهێنانى ئه‌و یه‌كینه‌یه به‌پێویست ده‌زانرێت.
عه‌بدى په‌یامێك ئاراسته‌ى ئێران ده‌كات؟
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) پێیوایه، هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕویاندا هه‌ر لهسوریاو لوبنان‌و غه‌ززه‌و خودى ئێرانیش، هیچیان به‌قازانجى كۆمارى ئیسلامى نهبونو سه‌رجه‌میشیان ئێرانیان لاوازكرد.
په‌یامێكى ئاراسته‌ى تاران كرد‌و وتى، "هه‌رچى دێت، مه‌ترسیى زیاتر له‌سه‌ر ئێران دروستده‌بێت، كارگه‌یشتوه‌ته ئاستێك، هه‌ڵوێستى ئێران ئێستا زۆر لاوازه، ئێمه داواده‌كه‌ین ئه‌و ڕوداوانه‌ى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕویانداوه، ئێران خوێندنه‌وه‌ى باشتریان بۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى لهگۆڕانكارییهكاندا جێگه‌ى خۆى بگرێت، پێویسته گۆڕانكاریى جدى‌و به‌په‌له ئه‌نجامبدات له‌ناوخۆى وڵاتهكهییدا، به‌تایبه‌ت پرسى دیمو‌كراتى گه‌لان، ئه‌و پێكهاتانه‌ى له‌و وڵاته‌دان چیتر مافیان پێشێلنهكرێت".
ئیداره‌ى خۆسه‌ر ده‌توانێت مۆدێلێكى گونجاوبێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان؟
مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) جه‌ختیكرده‌وه، ناتوانم بڵێم گونجاوه، چونكه هه‌ر وڵاتێك بارودۆخى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه‌و جیاوازه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ى لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ به‌شێكى دیكه‌ى كوردستان یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌گونجێت یان سه‌ركه‌وتوو نهبێتو ئه‌نجامى باشى نه‌بێت.
پێشیوایه، "به‌ڵام ده‌توانرێت سود له‌هه‌ر ئه‌زمونێكى پێشكه‌وتوو بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن ببینرێت، بۆ نمونه شه‌ڕى تائیفىو مه‌زهه‌بى له‌سه‌رتاسه‌رى سوریادا په‌ره‌یسه‌ندبوو، به‌ڵام به‌ئه‌زمونى ئیداره‌ى خۆسه‌رو ناوه‌نده سیاسیى‌و جڤاكىو سه‌ربازییه‌كانى توانیمان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ نمونه له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كان، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان جێگه‌و پێگه‌ى خۆیان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه، له‌ناو هه‌سه‌ده، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازیى هاوشانى یه‌كتر خه‌باتده‌كه‌ن، ئه‌مه وایكردوه، لهباكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا سه‌ركه‌وتوبین، ده‌كرێت نه‌بونى جیاوازیى، له‌هه‌ر شوێن‌و جێگه‌یه‌ك سودى هه‌بێت بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن".
كه‌ى سوریا ده‌بێته یهكو كێشه‌ى نامێنێت؟
به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه، باسكردن بوو لهیهكپارچهیى خاكى سوریا، بۆ ئه‌وه‌ش عه‌بدى ڕایگه‌یاند، "هه‌ركات ڕێكهوتنى 10ى ئادارى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى دیمه‌شق جێبه‌جێكرا، به‌دڵنیاییه‌وه دواتر چاره‌سه‌رى ناوچه جیاوازه‌كانى دیكه‌ش به‌ره‌و چاره‌سه‌ریى ده‌چێت، بۆ نمونه ئێستا مۆدێلى دروز، عه‌له‌وى، ئیداره‌ى خۆسه‌ر، حكومه‌تى دیمه‌شق واته چوار مۆدێلى جیاوازى حوكمڕانیى له‌سوریادا بونى هه‌یه، هه‌موشمان ده‌مانه‌وێت سوریا یهكبخهینو كه‌س حه‌ز به‌پارچه پارچه بونى سوریا ناكات، ئه‌وانه‌شى حه‌زى پێده‌كه‌ن خه‌ڵكانى دژبه‌رن".
وه‌كو خۆى وتى، "واته ده‌مه‌وێت بڵێم، هه‌تا حكومه‌تى دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ئێمه ڕێكنهكهوێتو مافى خه‌ڵكى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به‌یاسایى نهكاتو ڕێكهوتنى 10ى ئادارى نێوانمان نه‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، سوریا هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه نابینێت، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌ركات له‌گه‌ڵ ئێمه گه‌یشته ڕێكه‌وتن‌و باوه‌ڕى به‌وه هه‌بوو ڕێبكه‌وێت، ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوچه‌و پێكهاته‌كانى دیكه ئاسانتردهبێتو ده‌توانێت سه‌رجه‌م سوریا یه‌كبخاته‌وه".
عه‌بدى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى شه‌رعه‌وه ئاشكراده‌كات
مه‌زڵوم عه‌بدى له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕانى شه‌رعه‌وه زانیاریى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "یه‌كێك لهبڕگهكانى ڕێكهوتنى نێوانمان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه داگیركراوه‌كانى (سه‌رێكانى، عهفرینو گرێ سپى) به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان جێبه‌جێنه‌كراون، هۆكاره‌كه‌شى پێمانوایه بۆ كێشه‌یه‌كى گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش نه‌بونى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌حمه‌د شه‌رعه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه داگیركراوانه‌دا".
وتیشى، "تائێستا دهسهڵاتو حوكمڕانیى دیمه‌شق نه‌یتوانیوه بگاته سه‌رێكانى، تائێستا له‌وێ سوپاى توركیا‌و گروپه چه‌كداره سوریه‌كانى سه‌ر بهتوركیا ده‌سه‌ڵاتدارن‌و حوكم ده‌كه‌ن، له‌عه‌فرین به‌هه‌مانشێوه‌یه تائێستا هێزى سه‌ربازیى شه‌رع نه‌یتوانیوه بچێته عه‌فرینه‌وه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ئاسایش واته هێزى ئه‌منیى ناردوه، به‌ڵام سوپاى توركیا‌و گروپهكانى سه‌ر بهتوركیا ده‌سه‌ڵاتدارن‌و حوكم ده‌كه‌ن".
زیندانهكانى داعش‌و كه‌مپى هۆڵ چاره‌نوسیان چى ده‌بێت؟
مه‌زڵوم عه‌بدى جه‌ختیكرده‌وه، "10 ساڵه زیندانه‌كان پڕنو كه‌مپى هۆڵ-یش له‌ژێر چاودێرییه‌كى توندایه، دڵنیام ساڵانێكى دورودرێژتریش به‌هه‌مانشێوه ده‌مێننه‌وه، چونكه تائێستا نیوه‌ى كێشه‌ى كه‌مپه‌كه چاره‌سه‌ر بوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى بردنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكه‌كه‌ى كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كانى خۆیانه‌وه براونه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكێكى زۆرترى تێدا ماوه".
ئه‌وه‌شى وت، "كه‌مپى هۆڵ ته‌نها خه‌ڵكانى بیانى‌و خه‌ڵكانى ئه‌وروپایى تێدانییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كى زۆریان خه‌ڵكى ناوخۆى سوریان‌و ناوچه‌كانیان ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى حكومه‌تى دیمه‌شقدان، له‌گه‌ڵ شه‌رع گفتوگۆمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكانه بگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان، به‌شێكیش له‌عێراقیه‌كان له‌كه‌مپه‌كه‌دا ماون، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیش له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه ماون، بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسیایىو ئهفریقىو ئه‌وروپیه‌كان زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه تائێستا وڵاته‌كانى خۆیان ئاماده‌یى نیشان نه‌داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، له‌به‌رئه‌وه كێشه‌ى ئه‌وان جارێ وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه، كێشه‌ى گیراوانى داعش لهگرتوخانهكانیش به‌هه‌مانشێوه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، چونكه به‌هه‌زاران گیراوى داعش هه‌ن كه به‌رپرسى باڵا‌و مه‌ترسیداریان تێدایه‌و هیچكام له‌وڵاته‌كانیان ئاماده‌نین وه‌ریان بگرنه‌وه، بۆیه ئه‌وانه له‌ژێر چاودێریى توندى ئێمه‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ده‌مێننه‌وه".
له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا.. خه‌باتێك له‌پێناو ئازادی‌و مافى گه‌ل
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده باسى له‌شه‌ڕڤانانى كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كرد‌و وتى، "به‌ر له‌هه‌رشتێك سوپاس‌و سڵاو له‌گه‌لى قاره‌مانى خۆمان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌وان پشتگیرییه‌كى گه‌وره‌یان له‌شۆڕشى ڕۆژئاواى كوردستان كرد، له‌ڕۆژى یه‌كه‌مه‌وه واته له‌ساڵى 2011وه تائێستا ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌شۆڕشى ڕۆژئاواى كوردستاندا، به‌ر له‌شۆڕشى ڕۆژئاوا، یه‌كه‌م گروپى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان گه‌یشتنه لاى ئێمه كه هێشتا شۆڕش دهستیپێنهكردبوو، ئه‌وان زۆریشیان شه‌هیدو برینداربون".
بۆ یه‌كه‌مجار زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستیه‌ش ئاشكرابكه‌م، یه‌كه‌م شه‌هیدى ئێمه له‌شۆڕشدا، له‌ساڵى 2012، هه‌ڤاڵێكمان كه خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوو، واته یه‌كه‌م شه‌هیدى شۆڕشى ڕۆژئاوا له‌شارى دێریك، به‌خوێنى كوردێكى ڕۆژهه‌ڵات ئاودراو ده‌ستیپێكرد، ئێمه‌ش گه‌لى قاره‌مانى خۆمان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌بیرناكه‌ین، به‌هه‌موو توانا‌و هێزى خۆمانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانین بۆ تێكۆشانى ئازادى".
ساڵى 2026 چى ڕودهداتو عه‌بدى په‌یامى چییه؟
سه‌باره‌ت به‌هاتنى ساڵى نوێ مه‌زڵوم عه‌بدى باسى له‌وه‌كرد، "ساڵى 2026 بۆ ئێمه ساڵێكه بۆ سه‌ره‌تاى بهرخۆدانو بهردهوامبونو هه‌نگاونان بۆ بهرهوپێشهوهچونو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان، زۆركه‌س كه دژى ئێمه‌ن ده‌ڵێن، كۆتایى ئهمساڵو هاتنى ساڵى نوێ، كۆتایی هه‌سه‌ده‌و ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى خۆسه‌ره، به‌ڵام منیش پێیانده‌ڵێم، ساڵى 2026 ده‌ستپێكى ههوڵدانو خه‌باتێكى نوێیه بۆ ئێمه، پێشكه‌وتنى نوێ-ش ده‌بینین، له‌هه‌موى گرنگتر به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه، ساڵى نوێ ساڵى یه‌كێتیه‌كى نه‌ته‌وه‌یى بێت بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان‌و كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى سازبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر نزیكین، هیوادارم ساڵى 2026 بۆ ڕۆژئاواى كوردستان ببێته ساڵى ستاتۆو ئازادى گه‌لى كورد له‌ده‌ستورى نوێى سوریادا".
