شارپرێس:
له‌باره‌ى ڕوداوى هێرشكردنه‌سه‌ر كارمه‌ندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌و وه‌زاره‌ته هاته‌ده‌نگ‌و نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەش ده‌ڵێت، "ڕوداوێكى نه‌خوازراو بوه‌و لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێكهێندراوه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "میران به‌كر ماوەی دوساڵە سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە نەماوە".
دواى ئه‌وه‌ى میران به‌كر كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرایكردوه، له‌لایه‌ن هێزێكى پاراستنى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتییه‌وه ڕفێندراوه‌و توره‌كه خراوه‌ته‌سه‌رى‌و سه‌رباریى جوێن‌و سوكایه‌تى، بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێریش لێیانداوه، نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە هاته‌ده‌نگ.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى، "شەوی 19 لەسەر 20ی 12ی 2025، میران به‌كر عه‌بدولڕه‌حمان کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، توشی ڕوداوێکی نەخوازراو بوو".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئەو ڕوداوە نەخوازراوەی کە ڕوبەڕوی کارمەندێکی وەزارەت بوه‌تەوە، دەستبەجێ وەزارەت لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکە پێکهێنانەوە بۆ بەدواداچون لەسەر ئەم دۆسیەیە".
ئه‌گه‌رچى له‌ساته‌وه‌ختى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا به‌سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانى‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ناوى برابوو، به‌ڵام نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ئاشكرایكردوه، "بۆ ئاگاداری ڕای گشتیی، میران بەکر کارمەندی وەزارەتمان ماوەی دوساڵە سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە نەماوە".
