شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو له‌میانى مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌ى له‌دایكبونى حه‌زره‌تى
مه‌سیح له‌شارى به‌غدا كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى شیعه‌و كه‌سایه‌تى سیاسیى‌و سه‌رۆك
وه‌زیرانى عێراقیش به‌شداربون، په‌یامێكى كاردینال لویس ساكۆ پاتریارك‌و سەرۆكی كەنیسەی
كلدانی لەعێراق‌و جیهان گۆمه‌كه‌ى شڵه‌قاند، چه‌ند خوله‌كێك دواى په‌یامه‌كه
سودانى وه‌ڵامێكى توندى دایه‌وه‌و موقته‌دا سه‌دریش هاته‌ده‌نگ.
لویس ساکۆ لەبەردەم سەرکردە عێراقییەکان‌و لەناوەڕاستی شارى بەغدادا
لەکڵێسای کاسۆلیکی کلدانی سانت جۆزێف، په‌یامێكى ڕاگه‌یاندو وتى، "داوادەکەم
حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایى بكاته‌وه‌و ئه‌و ئاساییكردنه‌وه‌یه،
(تەتبیع) لەعێراقەوە دەستپێبکات".
ساکۆ ڕاسته‌وخۆ بەسودانی وت، "باسی ئاساییکردنەوە دەکرێت، هیوادارم
حکومەتی نوێ بەدواداچون بۆ ئه‌و پرسه بكات لەناوخۆی عێراق، چونكه عێراق خاکی پێغەمبەرانە،
وه‌ك چۆن تەلمود لەبابل نوسراوە، له‌به‌رئه‌وه پێویستە وا بكه‌ین جیهان بێتە عێراق".
په‌یامه‌كه‌ى ساكۆ زۆرى نه‌برد، كاردانه‌وه‌ى له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا
دروستكرد‌و له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق،
وەڵامیدایه‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه،
"شتێک نییە بەناوی ئاساییكردنه‌وه لەفه‌رهه‌نگى عێراقدا".
سودانى ئه‌وه‌شى وت، "بۆیه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه وشه‌ى ئاساییكردنه‌وه له‌فه‌رهه‌نگماندا بونى نییه، چونکە پەیوەستە بەقەوارەیەکی داگیرکەرەوە، خاكى
گه‌لێكى زوڵملێكراوى زه‌وت‌و پێشێلکردوە، ئێمە پێویستمان بەئاساییکردنەوە نییە، بەڵکو
پێویستمان بەبرایەتی‌و خۆشەویستی‌و پێکەوەژیان‌و پابەندبونە بەو بنەما یاسایی‌و دەستوریی‌و
ئایینیانەی کە ئەوکارە بەڕێوەدەبەن".
هه‌ر كه‌مێك دواى په‌یامه‌كه‌ى سودانى، په‌یامێكى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى
ڕه‌وتى نیشتمانى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوه‌وه، تێیدا سه‌در به‌توندى وه‌ڵامى
لویس ساكۆى داوه‌ته‌وه‌و كارگه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى داوابكات، "ده‌بێت ساكۆ ده‌ستگیرو
دادگایى بكرێت".
پەرلەمانی عێراق لەناوەڕاستی ساڵی 2022دا، ڕەشنوسی یاسایەکی دەرکرد کە
ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەتاوان ئه‌ژمارده‌كات‌و ڕەشنوسى ئه‌و یاسایه‌ش ئه‌وكات
له‌لایه‌ن فراكسیۆنى سه‌درو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه پێشنیازكرابوو.
یاساکە سزاکانی دیاریکردوە، لەوانە زیندانی هەتاهەتایی یان ماوەیەکی
دیاریکراو بۆ زیندانیکردن، به‌گوێره‌ى بڕگەی یەکەم‌و ئامانج له‌خودى یاساكه
"پێشگرتنە لەدامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی، سیاسی، سەربازیی، ئابوریی،
کولتوری، یان هەر جۆرە پەیوەندییەکی دیکە لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل".
لەمادەی 201ی یاسای سزادانی عێراقیشدا ئه‌وه باسكراوه، هەرکەسێک
"بنەماکانی ئیسرائیل بەماسۆنییەتەوە بەرەوپێش ببات، یان پەیوەندیی بەهەر یەکێک
لەدامەزراوەکانیەوە بکات، یان لەڕوی مادیی یان ئەخلاقییەوە هاوکاریی بکات، یان بەهەر
شێوەیەک کار بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی بکات"، سزای لەسێدارەدانى به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
لەکۆی 22 دەوڵەتی عەرەبی، هه‌شت دەوڵەت كه پێكهاتون له(میسر،
ئوردن، ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی، بەحرەین، مەغریب، سودان‌و سعودیه) پەیوەندییەكانیان
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییكردوه‌ته‌وه.
ئەوانەشی دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ ئیسرائیل دەڵێن،
لەساڵی 1967وه تائێستا، خاکی عەرەبی لەفەڵەستین، سوریا‌و لوبنان داگیرکردوەو ڕەتیدەکاتەوە
ڕێگە بەدامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینیش بدات کە قودسی ڕۆژهەڵات پایتەختی
بێت.
