شارپرێس:
ناوی ڕاستەقینەی جەمیل ویکینایە، لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەگوندی قستێل خدرۆی سەر بەناحیەی بلبلی سەر بەکانتۆنی عەفرین لەدایکبوە، بەڵام نازناوی ویکیناى بنەماڵەکەی، گۆڕیوە بۆ دۆشکا، چونکە شارەزاییهكى زۆرى لەبەکارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌دا هه‌یه.
لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاواى كوردستان لە 19ی تەمموزی 2012، جەمیل دۆشکە په‌یوه‌ندیی كردوه بهبزوتنەوەو جوڵانه‌وه‌كانى لاوانى شۆڕشگێڕ‌و به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م، بەڕێکخەری گشتیی لاوانی حەلەب ناسرا، دواتر پەیوەندیكردوه بەهێزەکانی ئاسایش‌و لەساڵی 2021 بەشداریی یەکەم خولی مەشقی ئەو هێزە دەکات.
جەمیل دۆشکه لەساڵی 2013 پەیوەندیی بەڕیزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وە کردوه‌و لەسەر داوای خۆی، بەشداریی لەبەرخۆدان لەدژی په‌لاماره‌كانى سه‌ر گەڕەکی شێخ مه‌قسود کردوه، لەکاتی شەڕدا بەچهكى دۆشکەکەی، بەرگریی لەگەڕەکە کوردنشینهكانى حه‌له‌ب كردوه.
جەمیل لەساڵی 2013وه به‌به‌رده‌وامى، بەچەکی دۆشكه‌و چه‌كه‌كانى دیكه‌ش، بەرگریی لەگەڕەکە کوردییەکانى حه‌له‌ب ده‌كات، هه‌ر له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس تا ده‌گاته په‌لاماره‌كانى گروپه چه‌كداره‌كانى ئێستاى دیمه‌شق به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع.
جەمیل دۆشکه لەشەڕەکاندا، چەندینجار برینداربوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا لەبەرەکانی پێشەوەیە، لەو چوارچێوەیەدا جەمیل دۆشکه لەساڵی 2016دا کاتێک گروپهكانى سه‌ر به‌تورکیا بەچەکی کیمیایی‌و ژەهراوی هێرشیانکردەسەر دوو گەڕەکی کوردنشین، جه‌میل بەسەختی برینداربوو.
جەمیل دۆشکه نەک هەر بەرگریی لەهەردوو گەڕەکى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود كردوه‌و تائێستا به‌رده‌وامه، ساڵى 2017 داوایكرد كه ده‌بێت ڕێگه‌ى بدرێت، به‌شداریى شه‌ڕى قورسى ئازادكردنى ڕه‌ققه‌و تێكشكاندنى داعش بكات.
هه‌ر له‌وساڵه‌دا جه‌میل خۆیى‌و دۆشكهكهى چونه به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕه‌ققه‌و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، "شه‌ره‌فى تێك‌و پێكشكاندنى پایته‌ختى داعشم بهركهوتو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم داعشمان به‌زاند".
جه‌میل دۆشكه جگه لهقارهمانێتیهكهى، بهشهڕڤانێكى قسه خۆشیش ناسراوه‌و ته‌واوى دانیشتوانى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود ده‌یناسن، ده‌وترێت، "جه‌میل بوه‌ته سیمبولێكى دیارى شه‌ڕڤانانى كورد لهحهلهبو به‌رده‌وام له‌كاتى ڕوبهڕوبونهوهكانیشدا هه‌ر به‌قسه‌ى خۆش‌و ئیراده‌یه‌كى به‌هێزه‌وه خه‌باتده‌كات".