شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری شۆفێران دەکات بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکدا داوادەکات شۆفێران خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ.
هەروەها داواش لەشۆفێران دەکەن، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە.