شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی ئەلناسرییە لە لوبنان حوسێن جەوهەری کە سەرکردەیەکی دیاری یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای قودسی ئێران بووە، کردۆتە ئامانج.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕوونیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکە هەوڵێکی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی شین پێت بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند، جەوهەری سەر بە یەکەی ٨٤٠ی سوپای قودسی ئێرانە و لە ساڵانی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی دژی ئیسرائیل لە سوریا و لوبنان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەوهەری لەژێر فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێراندا کاری کردووە و لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئیسرائیل و هێزە ئەمنییەکان لەژێر ئاڕاستەی ئێراندا بەشداری کردووە.
وتەبێژەکە، دەشڵێت، یەکەی ٨٤٠ کە یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای قودسە، ئەسغەر باقری سەرۆکایەتی دەکات و محەمەد ڕەزا ئەنساری جێگرەکەیەتی و بەرپرسی ئاراستەکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێرانە لە دژی ئیسرائیل.