شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی عێراق 12 ڕێنمایی بۆ به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینیه‌وه ده‌ركرد و ڕایگه‌یاندو دەڵێت، به‌كارهێنانی یاریه‌كان به‌شێوه‌ی ئاسۆیی یان ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك یان موڵكی هاوڵاتیان رێگه‌پێدراو نیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، 12 رێنمایی له‌باره‌ی یاریه ئاگرینه‌كان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كانی منداڵان به‌هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها یاری ئاگرین له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رونی نه‌خۆشه‌كان تێكنه‌ده‌ن، جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنانیان له‌نزیك وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی و وێستگه‌ی پڕكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی غاز‌و مۆلیده‌ی كاره‌بایی رێگه‌پێدراو نیه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان له‌نزیك ته‌نكه‌ره‌كانی سوته‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، یاری ئاگرین له‌نزیك دار‌و دارخورماو بینای نیشته‌جێبون قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها یاری ئاگرین له‌نزیك بازاڕ‌و فرۆشگا بازرگانییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی یاریه‌كان به‌شێوه‌ی ئاسۆیی یان ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك یان موڵكی هاوڵاتیان رێگه‌پێدراو نیه.
به‌رگری شارستانی عێراق ئاشكراشیكردوه، به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كانی گه‌وره واته ئه‌و یاریانه‌ی ده‌بنه هۆی سوتانی چاو برینداربون و به‌هه‌مو جۆرێك قه‌ده‌غه‌ن، ناشبێت یارییه ئاگرینه‌كان له‌شوێنی داخراو یان قه‌ره‌باڵغدا به‌كاربهێندرێن، جگه له‌وانه‌ش نابێت یارییه ئاگرینه‌كان له‌ناو ماڵه‌كان یان له‌نزیك به‌رهه‌می نه‌وت و بتڵی غاز هه‌ڵبگیرێن.
به‌رگری شارستانی زیانه‌كانی یاریه ئاگرینه‌كانیشی ڕاگەیاندوەو باسی له‌وه‌كردوه،" یارییه ئاگرینه‌كانده‌بێته هۆی ده‌نگه‌ده‌نگ و پیسبونی ژینگه له ئه‌نجامی ئه‌و گاز‌و دوكه‌ڵانه‌ی كه ده‌ریده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی هه‌ستكردن به‌ترس و ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای منداڵان و بێزاری بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچو و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت".
ئەمە لەكاتێكدایە، لەبۆنەكانداو بەتایبەت لەشەوی سەری ساڵدا هاوڵاتیان لەڕێگەی یارییە ئاگرینەكانەوە خۆشی دەردەبڕن.
