ئیسرائیل بارەگای چەك و ڕاهێنانەكانی حزبوڵا بۆردومان دەكات

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زنجیرە هێرشێکی ورد و فراوانی بۆ سەر ئامانجەکانی حیزبوڵا لەقوڵایی خاکی لوبنان دا کردوەو ئاشكرایكردوە، کۆگاکانی چەک و نێوەندێکی ڕاهێنانی سەربازیی کردوەتە ئامانج.

 
سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد بوەو تێیدا ژمارەیەک کۆگای هەڵگرتنی چەک، بنکەی فەرماندەیی و ژێرخانی تیرۆریستی کراونەتە ئامانج، کە حیزبوڵا بۆ پلاندانان دژی ئیسرائیل بەکاریهێناون."
 
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵی لوبنان ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل "هێرشێکی ئاسمانیی چڕیان کردوەتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی قەزاکانی نەبەتیەو جەزین لەباشوری لوبنان.

ئەمە دوای ئەوەدێت، لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل ئاگربەست ڕاگەیەندراوەوە و لوبنان ئاماەی خۆی نیشانداوە كەتا كۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی چەكداماڵین تەواو بكات و لەبەرامبەردا تائێستا حزبوڵا ڕەتیدەكاتەوە چەكەكانیان ڕادەست بكەن.